شارپرێس:
لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو كاتی سەردانەكەی بۆ بەغدا دیاریدەكات.
لیژنەی باڵای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كوردستان ئەمڕۆ شەممە كۆدەبێتەوەو ئامانجی سەرەكیش بۆ دیاریكردنی كاتەێكە بۆ سەردانیكردنی شاری بەغدا.
یەكێكی تر لەئامانجەكان، بۆ تاوتوێكردنی بەرنامەی كاری سەردانی لیژنەی باڵای ریفراندۆمە بۆ بەغدا، كە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو سەردانەكە ئەنجامبدەن.
ماوەی رابردوو لیژنەیەك پێكهێنرا، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات، ئەوەش بۆ قسەكردن لەسەر ئەو وادەی دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی كوردستان.
هـ ـ ح