ئیرەج مەسجدی: تاران پشتگیری گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا دەكات

عیراق

15/08/2017‌ 731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لەعێراق رایگەیاند، دەبێت گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەباشی بەرێوەبچێت‌و تارانیش پشتگیری دەكات.

ئیرەج مەسجدی، راشیگەیاند "ئێران بۆ گەیشتنە رێككەوتنی هەرێم‌و عێراق هەموو هەوڵێك دەدات".

ئەمە لەكاتێكدایە دوو رۆژە شاندێكی سیاسی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە، ئەوەش بۆ گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك، بەتایبەتی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم.

مەسجدی جەختی لەوەش كردەوە، كە ئەوان وەك رابردوو رایانگەیاندووە، لەگەڵ ئەنجامدانی ریسفراندۆم نین لەهەرێم‌و پشتگیری یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكەین.

هـ ـ ح