هێمن هەورامی دەنگۆی دواخستنی ریفراندۆم بە "پروپاگەندە" ناودەبات

کوردستان

28/08/2017‌ 715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، كە ئەو دەنگۆیانەی باس لەدواخستنی ریفراندۆم دەكەن "پڕوپاگەندەیە".

هێمن هەورامی، كە هاوكات راوێژكاری مەسعود بارزانییە لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، هیچ گفتوگۆیەك نەكراوە بۆ دواخستنی ریفراندمۆ ئەوەی لەو بارەوە باس دەكرێت، "تەنیا پاگەندەیە".

مەسعود بارزانی‌و زۆرێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم رۆژی 25/9/2017یان دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، كە چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاودەكرێتەوە ریفراندۆم لەكاتی خۆی ئەنجامنادرێت‌و دوادەخرێت.

هـ ـ ح