كۆمیسیۆن وادەی بۆ بانگەشەی راپرسی هەرێم دیاریكرد

کوردستان

03/09/2017‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان وادەی بانگەشەی بۆ پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێم دیاریكرد.

بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان رۆژی سێ‌ شەممە 5/9/2018 وادەی هەڵمەتی بانگەشە دەستپێدەكات‌و بۆ 18 رۆژ بەردەوامی دەبێت، كە دەكاتە 22 ئەم مانگە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە رۆژی 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت، ئەوەش بەپێی بڕیاری لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان.

كۆمیسیۆن ئەوەشی راگەیاندووە هەر كەسێك بەر لەرۆژی دیاریكراودا دەست بەبانگەشە بكات، بەپێی پەیڕەو و رێككارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی رووبەڕووی بەرپرسیارییەتی یاسایی دەبێتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە