بارزانی: دەمانەوێت بۆ پرسی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتن

عیراق

11/09/2017‌ 414 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی رایگەیاند، هەولێر دەیەوێت بۆ پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا بگاتە رێككەوتن.

مەسعود بارزانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی بی بی سی فارسی، كە ئەمڕۆ دەقەكەی بڵاوبووەتەوە راشیگەیاندووە، ئەگەر بەغدا بەدەمەوە هاتنی نەبێت بۆ ئەنجامی راپرسییەكەی هەرێم، ئەوە هەرێم كاردانەوەی دەبێت‌و راستەوخۆ سنوور "جیادەكاتەوە".

قسەكانی بارزانی لەكاتێكدایە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێم بەرێوەدەچێت‌و بەغداش سەرەڕای ئەوەی پرۆسەكە بە "نادەستووری" ناودەبات، بەفەرمی رەتیكردووەتەوە دان بەئەنجامی ئەو راپرسییە بنێت.

بارزانی هیواشی خواستووە بەغدا بەدەمەوە هاتنی بۆ خواستی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەبێت‌و لەگەڵ هەولێر لەسەر ئەو پرسە بگاتە رێككەوتن، هەروەها رایگەیاندووە "بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆكان بەردەوامدەبن".

هـ ـ ح