شارپرێس:
برێت مەكگۆركی نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەستی بەهەوڵەكانی ئەمریكا بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كردو بڕیارە سەردانی هەولێریش بكات.
برێت مەكگۆڕك ئێوارەی رۆژی سێ شەممە سەردانی شاری بەغدای كردو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، كە بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس سەردانەكەی ناوبراو بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كە شارپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستیكەوتووە، ئەمە هەوڵێكی نوێی ئەمریكا بۆ پرسی دواخستنی ریفرادۆم، كە ئەو سەرچاوەیە "هەوڵەكەی بەهەوڵێكی جدی ئەمریكا بۆ پرسەكە ناساند".
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، برێت مەكگۆڕك لەدوای بەغدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكاتو لەهەولێر بۆ پرسی دواخستنی ریفراندۆم لەگەڵ مەسعود بارزانی و سەركردایەتی سیاسی كورد كۆببێتەوە.
پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان رۆژی 25/9/2017 بەرێوەدەچێت، كە ئەمە كاردانەوەی بەدواوە هاتووەو كاردانەوەكانیش بەشێوەیەك زۆربەی وڵاتان داوای دواخستنی دەكەن بەئەمریكاشەوە.
هـ ـ ح