بارزانی بۆ بانگەشەی ریفراندۆم سەردانی سلێمانی دەكات

کوردستان

18/09/2017‌ 2301 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی بۆ بەشداریكردن لەبانگەشەی ریفراندۆم سەردانی شاری سلێمانی دەكات.

مەسعود بارزانی رۆژی چوار شەممەی داهاتوو بۆ بەشداری لەبانگەشەی بەڵێ‌ بۆ ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات.

بەپێی بانگهێشتێك لیژنەی باڵای ریفراندۆم، رۆژی چوار شەممە لەیاریگای نێودەوڵەتی سلێمانی ئاهەنگی بانگەشە رێكدەخات‌و بارزانیش لەئاهەنگەكەدا بەشداری دەكات‌و وتاریش پێشكەش دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت‌و تائێستاش بارزانی لەچەند شارو شارۆچكەیەكی هەرێم بەشداری ئاهەنگەكانی بانگەشە بۆ بەڵێ‌ كردووە.

هـ ـ ح