نوری مالیكی دەستپێشخەرییەكەی یوئێن بۆ ریفراندۆمی هەرێم رەتدەكاتەوە

عیراق

20/09/2017‌ 1300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەستپێشخەری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی راپرسی هەرێمی كوردستان رەتكردەوە.

نوری مالیكی ئەمڕۆ چوار شەممە لەراگەیەنراوێك بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەوەی دەستپێشخەرییەكەی یوئێن پێچەوانەی بنەماكانی دەستووری عێراق، بۆیە وەكهاوپەیمانی لیستی دەوڵەتی یاسا رەتیدەكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەستپێشخەرییەكی راگەیاندووە، بۆ ئەوەی هەرێم ریفراندۆم دوابخات‌و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكات بۆ چارەسەری كێشەكان.

نوری مالیكی ئەوەشی راگەیاندووە، سەرجەمی داواو خاڵەكانی دەسپێشخەرییەكە، بەتایبەتی پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەناوچە جێگەناكۆكەكان "نادەستوورین".

هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، كە دەستپێشخەرییەكە ماوەیەكی دیاریكردووە، بۆ رێككەوتن، ئەگەر رێككەوتن لەو ماوەیەدا نەكرا، ئەوە بەدڵنیایی هەرێم هەنگاوی سەربەخۆیی دەگرێتە بەر.

ریفراندۆمی هەرێم لە 25/9/2017 بەرێوەدەچێت، كە ئێستا نەتەوەیەكگرتووەكان‌و وڵاتانی زلهێز لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی ریفراندۆمەكە دوابخرێت.

هـ ـ ح