كرملین: روسیا لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقە

کوردستان

20/09/2017‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دمیتری بیسكۆف سكرتێری رۆژنامەوانی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیاو وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە "كرملن"، رایگەیاند وڵاتەكەی لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراقە.

قسەكانی دمیتری بیسكۆف لەمیانی وەڵامی پرسیارێك هات، كە لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لێیكرا.

وتەبێژەكەی كۆشكی سەرۆكایەتی ئەمریكا، سەرەڕای جەختكردنەوە لەپارستنی یەكپارچەیی عێراق، رەتیكردەوە، قسە لەسەر ئەنجامی ریفرادۆمەكەی هەرێم بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە روسیا پێشتریش جەختیكردبووەوە، لەوەی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نییەو داوای یەكپارچەیی خاكی عێراقی كرد.

هـ ـ ح