بڕیارە لەناردنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دراوە
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی‌و فوئاد مەعسوم

عیراق

20/09/2017‌ 2445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، كە فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لەسلێمانی لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە، كە لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرسێك تاوتوێكراوە.

سەرۆكایەتی كۆمار ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاویشیكردەوە، لەكۆبوونەوەكەدا، كە كۆسرەت رەسوڵ عەلی ژمارەیەك لەسەركردەی حیزبە كوردستانیەكان ئامادەیبون، بیروڕا و بۆچونەكان ئاڵوگۆڕ كرا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان بەتایبەتی پرسی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستاندا.

لەراگەیەنراوەكە، ئەوەش ئاشكراكراوە، كە لەكۆبوونەوەكە "سەرۆك كۆمار روناكی خستە سەر ناوەڕۆكی دەستپێشخەرییەكەی‌و هەوڵەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی مەسەلە هەڵپەسێراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان".

هاوكات رایگەیاند، هەوڵەكان "پێویستی یەكخستن‌و  گرتنەبەری دیالۆگی بنیاتنەر" هەیەو دوپاتكرایەوە بۆ چارەسەر كردنی ئەو پرسانەی لەنێوان هەولێرو ناكۆكییان لەسەرە.

سەرۆكایەتی كۆمار ئاشكراشیكرد، كە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار درا لەماوەی دورۆژی داهاتوودا شاندێكی باڵا هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغدا بكرێت‌و لەسەر ئەو پرسانە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ بكەن.

بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێم بكرێت، كە بەغداو چەند وڵاتێكی تر لەگەڵ ئەنجامدانی پرۆسەكە نین، ئێستاش چەند هەوڵێك هەیە بۆ دواخستنی پرۆسەكە، كە كورد بۆ ئەوە داوای گرەنتی دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە