دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێم دووپاتكردووەتەوە
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق‌و توركیا‌و ئێران

عیراق

21/09/2017‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف كۆبوونەوە، كە لەكۆبوونەوەكەدا دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەی ریفراندۆم دووپاتكردووەتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كە لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی ٧٢هەمین خولی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەشاری نیۆیۆرك، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف كۆبووەوە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە كۆبوونەوەكە بەمەستی تاوتوێكردنی پلانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بووەو هەرسێ‌ لا دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەكە دووپاتكردووەتەوە.

هەروەها هەر سێ‌ وەزیرانی دەرەوەی عێراق، توركیا و ئێران جەختیان لەسەر یەكێتی سیاسی عێراق و پاراستنی خاكەكەی كردەوە، هەروەها نیگەرانی خۆشیان لەبەرانبەر ئەو ریفراندۆمەی، كە هەرێمی كوردستان سوورە ئەنجامی بدات نیشانداو ئاماژەیان بەوە داوە، ئەو سەركەوتنە گەورانەی، كە عێراق بەسەر داعشدا تۆماری كردووە دەخاتە مەترسییەوە.

لەگەڵ ئەوەش بەشداربووانی كۆبوونەوە دووپاتیان كردووەتەوە، كە ریفراندۆمەكە ن"ادەستووری"یە، هەروەها دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ملمڵانێیەكان لەناوچەكە، كە چارەسەركردنی ئەستەم دەبێت.

وەزیرانی هەرسێ‌ وەڵات ئەوەشیان راگەیاندووە "بەهەموو شێوەیەك ئەنجامدانی ریفراندۆمەكە رەتدەكەنەوە"و جەختیان كردووەتەوە، كە گرنگە هانی سەركردەكانی كورد بدرێت لەوەی لەئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەزببنەوە.

ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان لە 25 ئەم مانگە بەرێوەدەچێت‌و كاردانەوەی زۆریش لەو بارەوە راگەیەنراوە، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كورد سوورە لەسەر ئەنجامدانی پرۆسەكە.

هـ ـ ح