ئومێد خۆشناو: ناتانیاهۆ ترامپی رازیكرد بۆ داننان بەئەنجامی ریفراندۆم

کوردستان

23/09/2017‌ 7940 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت "سەرۆك ناتانیاهۆ ((سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل)) سەرۆك ترامپی ((سەرۆكی ئەمریكا)) رازیكرد بۆ دان نان بەئەنجامەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان".

ئومێد خۆشناو هەروەها دەڵێت، كە بەپێی رازیكردنەكە "دەبێت ئەمریكا ئێوارەی رۆژە 25ی ئەیلول بەفەرمی رایبگەیەنێت، كە رێز لەدەنگدەران‌و ئەنجامی ئەو ریفراندۆمە دەگرین".

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان باسی لەوەش كردووە، كە "نەتەوە یەكگرتووەكانیش سەرۆك بارزانی بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی وتارێك دەكات لەبارەگای سەرەكی نەتەوە یەكگرتووەكان لەنیۆیۆرك".

قسەكانی ئومێد خۆشناو لەكاتێكدایە، رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدەدرێت، كە تا ئێستا نەنیا ئیسرائیل پشتگیری خۆی بۆ پرۆسەكە راگەیاندووەو ئەمریكاو زۆربەی وڵاتانی تریش دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەكە راگەیاندووە.

ئومێد خۆشناو لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەوەشی نووسیوە، كە "تكایە ئاڵای كوردستان هەر ئێستا لەسەر خانووی ماڵەكانتان بڵند بكەن دوای خوێندنەوەی ئەو هەواڵە، كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت دەستمكەوتووە".

هــ ـ ح