رۆژ نوری شاوێس: هاتووین بە بەغدا بڵێن ریفراندۆم دواناخرێت

عیراق

23/09/2017‌ 1262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژ نوری شاوێس رایگەیاند، وەك شاندی هەرێمی كوردستان چوون بە بەرپرسانی بەغدا بڵێن ریفراندۆم دەستیپێكردووەو دواناخرێت.

رۆژ نوری شاوێس، كە ئەمڕۆ شەممە بەسەرۆكایەتی شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی ریفراندۆم سەردانی بەغدای كرد، لەمیانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان لەبەغدا رایگەیاند، ریفراندۆم لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت‌و بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەش سەردانی بەغدا دەكەین.

سەرۆكی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەبارەی گفتوگۆكان، رایگەیاند "هەولێر دەرگای گفتوگۆ داناخات‌و دوای ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانیش گفتوگۆی چڕ لەبارەی هەموو كێشەكانەوە دەكرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە لایەنی عێراقی بەپرۆسەكە رازی نییەو داوای هەڵوەشانەوەی دەكات.

رۆژ نوری شاوێس ئەوەشی راگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی گفتوگۆش دەكەن، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەن، كە ریفراندۆم مەترسی بۆ هیچ لایەنێك نییەو مافێكی رەوای گەلی كوردستانە.

هـ ـ ح