یەكێتی بەفەرمی ئەنجامنەدانی ریفراندۆمی لەكەركوك گەیاند بەلایەنەكان

کوردستان

23/09/2017‌ 720 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەفەرمی ئەنجامنەدانی ریفراندۆمی لەشاری كەركوك بەلایەنە سیاسییەكانی شارەكە گەیاند.

مەڵبەندی دووی یەكێتی نیشتمانی، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كەركوك كۆبووەتەوەو بەپێی زانیارییەكان لەو كۆبوونەوەیە یەكێتی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوە نییە ریفراندۆم لەكەركوك بكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەبیانووی بوونی مەترسی مەڵبەندی یەكێتی رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە، جەختیشیكردووەتەوە، ناچێتە ژێر باری هیچ رووداوێك، ئەگەر بەو هۆیەوە رووبدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە بڕیاربوو پرۆسەكەش لەكەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكانیش ئەنجامبدرێت.

بەرپرسانی یەكێتی ئەوەشیان راگەیاندووە، هەر لایەنێك لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم بێت لەكەركوك، دەبێت بەرپرسیارییەتی دۆخەكەو مەترسییەكانی دوای پرۆسەكەش لەئەستۆ بگرێت.

هـ ـ ح