میدیای كۆمەڵ: پێدەچێت یەكێتی تاكلایەنە پرۆسەی ریفراندۆم دوابخات

کوردستان

24/09/2017‌ 2606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیای فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەراپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاویكردەوە، كە پێدەچێت یەكێتی تاكلایەنە ریفراندۆمی هەرێم دوابخات.

لەراپۆرتە ڤیدیۆییەكەدا هاتووە، كە پێچەوانەی‌ هەڵوێست و سیاسەتەكانی‌ یەك مانگی رابردوویەوە، یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان‌و بەرپرسە باڵاكانی‌ ئەو حیزبە داوای دواخستنی‌ ریفراندۆم و ڕازی بوون بەبەدیلی وڵاتانی‌ زلهێز دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە رۆژی 25 ئەم مانگە ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، كە دوو رۆژە فشارەكان بۆ پرسی دواخستنی چڕكراوەتەوەو فشارەكانیش بەردەوامی هەیە.

دەقی راپۆرتە ڤیدیۆییەكەی كەناڵی پەیامی ئۆرگانی فەرمی كۆمەڵ.. 

بەپەلە