ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەڵگەنامەی پاراستنی نەتەوەكان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

24/09/2017‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بەڵگەنامەیەكی دەربارەی پاراستنی كەمە نەتەوە و ئاینەكان بڵاوكردەوە.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئەمڕۆ یەك شەممە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا‌و بەڵگەنامەیەكی بۆ پاراستنی مافەكانی سەرجەم نەتەوەو ئاینزا جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم ڕایگەیاند "لەدەوڵەتی داهاتووی كوردستاندا سەرجەم پێكهاتەو كەمە نەتەوەكان‌و ئاینزا جیاوازەكان مافەكەیانیان بەتەواوەتی دەپارێزرێت‌و دەوڵەتی داهاتوی كورستانیش دەوڵتێكی مەدەنی دیموكراسی دەبێت".

ئەنجوومەنەكە راگەیاندراوێكی بەزمانی عەرەبیش بڵاوكردەوەو دواتریش هەمان راگەیاندراو بەزمانەكانی كوردی و توركومانی سریانی وئەرمەنی بڵاو دەكاتەوە.

ئەنجوومەنەكە لەبەیاننامەكەدا ١٥ خاڵی دەرباری ماف‌و گرەنتییەكانی پاراستنی سەرجەم پێكهاتەو كەمە نەتەوەكان و ئاینزا جیاوازەكان بڵاوكردوە:

كوردستان نیشتمانی هەمووانە نیشتمانی كورد و عەرەب و مسوڵمان و ئێزیدی و جوو و توركومان و  سریان و كاكەیی و شەبەك و جوو و زەرەدشتییەان سابئە و مەدایی  هەموو پێكهاتەكانی دیكەیە.

ئەو كارەسات و بەڵایانەی بەسەر كوردستان هاتووە بەسەر هەموو پێهاتە و ئاینزاكان هاتووە و هەمومان باجمان داوە و نابێت هەرگیز جارێكی دیكە ئەو روداوانە و پیشێلكاری مافی مرۆڤ و توندوتژی بەناوی ئاین و نەتەوەوە نابێت  دوبارە ببنەوە و نابێت هیچ كەسێك بەهۆكاری ئاینی و نەتەوەیی  سزا بدرێت و بەڵكە دەبێت بە یەكسانی مامەڵە لەگەڵ هەمواندا بكرێت.

یەكەم: دەبێت هەموو كەمە نەتەوەكان لەسەر بنەماكانی دیموكراسی و سەرەوری یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و هەروەها ئەمنییەت و پاراستنی ئاسایشیان بۆ بۆ دابین دەكرێت.

دووەم: دەبێت هەموو پێداویستییە ئاینییەكان بۆ كەمە نەتەوكان و كەمە ئاینییەكان دابین بكرێت.

سێیەم: دەبێت توركومان و كلدانییەكانی گرەنتی پاراستنی كلتور و مافی خۆیان پێ بدرێت. دەبێت كلتوری خۆۆیان بپارێزن.

چوارەم: ئێزدییەكان دەشتوانن لەو ناوچانەی كە زۆرینەن بە شێوازی فیدرالی خۆیان بەرێوە ببەن

پێنجەم: دەبێت لە ئەنجومەنی نوینەراندا و ئەنجومەنی پارێزگاكان و جێگا دیپلۆماسییەكان  مافەكانیان پارێزراو بێت.\

پێنجەم: دەبێت لە دادگای دەستوریدا بە تەواوەتی مافی پێكهاتەكان پارێزراو بێت.

شەشەم: گرەنتی بەشداریكردنی پێكهاتەكان لە ناوەندەكانی جێبەجیكردن و بڕیاردانان و یاسا دانان و بەرگری و ئاسایش و هیزەكانی پێشمەرگەدا بدرێت.

حەوتەم: زمانەكانی كوردی و سریانی وتوركومانی و عەرەبی زمانی فەرمی بن و هەروەها ئاڵای كوردستان و سرودی كوردستان دەبێت گوزارشت لەسەرجەم نەتوەكان بكات و هەروەها هەموو بۆنجە جەژنە ئاینی و نەتەوەییەكان دەبێت ڕەچاوی ئاینزكانیان بكەن.

هەشتەم: دەبێت ڕێگە بە هەموو پێكهاتەكان دەبێت سروتە ئاینییەكانیان جێبەجێ بكەن.

نۆیەم: ئەوانەی كە مسوڵمان نین دەبێت رێگە بدرێت كە لەسەر ناسنامەكانیان ناوی ئاینەكانی دیكە بنوسرێت.

دەیەم: ڕێگری كردن لە گۆڕانكاری دیمۆگرافیا لە ناوچەكانی ئەو پێكهاتە بە تایبەت لە ناوچە شوینەوارەكان.

یانزەیەم: دەبێت مێژووی كەمە نەتەوەییەكان بخرێتە مەنهەجی خوێندنەوە.

دوانزەهەم: ڕێگریكردن لە دوبارەبونەوی كۆمەڵكوژیییەكان.

سیانزەیەم :دەبێت ناوچە وێرانبوەكانی جەنگ ئاوەدان بكرێتەوە  و قەرەبو بكرێنەوە.

چواردەیەم: دەبێت ڕێگەیان بێبدرێت حیزب و ڕێكخراو دروست بكەن بە ئازادی.

پانزیەم :دەبێت پێكهاتەكان لە دەستوری دەوڵەتدا مافەكانیان چەسپ بكرێت و سەرجەمیان لە دەوڵەتدا جێیان بكرێتەوە.

شانزیەم: خاڵەكانی نێو ئەم بەڵگەنامەیە لە یەكمین دانیشتینی پەرلەمانی دەوڵەتی كورستاندا پەسەند دەكرێت.

ئەو بەڵگەنامەیە دەچێتە ناو ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم و پەسەند دەكرێت و پاشا دەبێت بە بڕیار.

ئەم بەڵگەنامەیە پێشتر لەگەڵ سەرجەم نەتەوە و ئاینزاكان رێككەوتنی لەسەر كراوە و ئەوانیش لەسەری رازی بون وهەموومان خاوەنی ئەو بەڵگەنامەیەین.

 هـ ـ ر

بەپەلە