شارپرێس:
ئه‌گه‌رچى چاوه‌ڕوانده‌كرا كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا بێت، به‌ڵام شانده باڵاكه‌ى ئەمریکا لەئوردن لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فه‌رمانده‌ى گشتیى هه‌سه‌ده کۆده‌بێته‌وه.
کۆبونەوەکە بەئامادەبونی شاندی ئەمریکا کە پێکهاتون لەسیناتۆرەکان جین شاهین، جۆ ویڵسن‌و نێردەی ئەمریکا بۆ تورکیا، هاوکات شاندی ڕۆژئاوای کوردستان پێكهاتون لەمەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەو ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، لەکۆبونەوەکەدا باس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئاداری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان‌و دیمەشق كراوه.
هاوکات سیناتۆر شاهین جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئەمریکا لەپاڵپشتیکردنی هەسەدە بەردەوامدەبێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئه‌و شانده‌ى ئه‌مریكا به‌ئاماده‌بونى تۆم باراك نوێنه‌رى ئه‌مریكا بۆ سوریا، له‌دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا كۆبوه‌وه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرا كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدى هه‌ر له‌دیمه‌شق بێت.
به‌شێك له‌میدیاى عه‌ره‌بیش دوێنێ ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو، عه‌بدى له‌دوشه‌ممه‌وه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریایه.