شارپرێس:
سەرۆکایەتی فەلەستین داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد دەستوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی ئیسرائیل، ئەمەش دوای هەڵکوتانە سەر شاری ڕامەڵڵا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.
سەرۆکایەتی فەلەستین ڕۆژی سێشەممە هۆشداری دا لە هەڵکشانی هێرشەکانی ئیسرائیل و بە "مەترسیدار" لە کەناری ڕۆژئاوای وەسفی کرد، داوای لە ئیدارەی ئەمریکا کرد دەستوەردان بکات بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.
هەروەها ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی تەقینەوەیەکی گەورە دەدا لەکەناری ڕۆژئاوا بۆ ناچارکردنی فەلەستینییەکان بۆ کۆچکردن و چۆڵکردنی ناوچەکە.
سەرۆکایەتی فەلەستین هۆشداری داوە لە "ئەو هەڵکشانە مەترسیدارەی ئیسرائیل کە لە کەناری ڕۆژئاوا ڕوودەدات، لە دوایینیاندا هێرشکردنە سەر شارەکانی ڕامەڵڵا و حەبرۆن لە ڕۆژی سێشەممە و دەستگیرکردن و بریندارکردنی دەیان هاوڵاتی و لەناوبردنی موڵک و ماڵی خەڵک".
ئ.ه