شارپرێس:
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، کە لەسەرچاوەیەکی ئاگاداره‌وه دەستیکەوتوە، سبەینێ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێتە شاری سلێمانی.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته شارى سلێمانى.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ سلێمانى بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان بەشداریکردنیه‌تى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم لەدیداری پارتە سۆشیال دیموکراتەکانی عەرەب‌و جیهان.
سه‌باره‌ت به‌ئامانجى دوه‌مى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى، ئەو سەرچاوەیەی شارپرێس جه‌ختیكرده‌وه، "لەپاش بەشداریکردن لەو دیدارە، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی لەبارەی دۆخی سلێمانی لەدوای ڕوداوەکانی لالەزار کۆدەبێتەوە".