ئوسترالیا باڵیۆزی ئێرانی دەرکرد

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئوسترالیا حەوت ڕۆژ مۆڵەتی بە باڵیۆزی ئێران دا بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، دوای ئەوەی تاران تۆمەتبارکرا بە ڕێکخستنی هێرشەکانی سیدنی و مێلبۆرن.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەزگا هەواڵگرییەکان ئێرانیان بەستەوە بە هێرش و سووتاندنی کافێیەکی سیدنی لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو و هێرشێکی دیکە بۆ سەر کەنیسەی مێلبۆرن لە مانگی کانوونی دووەمدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو ڕووداوە "هەوڵدانە بۆ تێکدانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و هاندانی ناتەبایی لە کۆمەڵگاکەماندا".

ئەلبانیز فەرمانی بە باڵیۆزی ئێران ئەحمەد سادقی و سێ بەرپرسی دیکە کرد کە ئوسترالیا بەجێبهێڵن و هەروەها دیپلۆماتکارەکانی ئوسترالیاشی لە تاران کشاندوەتەوە.

لای خۆیەوە ئێران بە توندی ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردۆتەوە.
ئ.ه