شارپرێس:
سەرۆک کۆماری سوریا له‌په‌یامێكدا بۆ كورد‌و دروزه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "داوای جیابونەوە، خه‌ونه"، ده‌شڵێت:"دەتوانرێت هەموو چارەسەرەکان لەگەڵ کورد‌و سوەیدا تاووتوێبکرێن، جگە لەجیابونەوە".
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سوریا به‌ڕۆژنامەی ئەلنه‌هاری کوه‌یتى وتوه، "هەر بانگەوازێک بۆ جیابونەوە لەناوخۆی سوریا تەنها وه‌كو خەون دەمێنێتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە چارەسەرەکان لەگەڵ کورد‌و خەڵکی سوەیدا واته دروزه‌كان، تەنها لەچوارچێوەی یەکڕیزیی وڵات‌دا مومکینن".
شه‌رع ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "دەتوانرێت هەموو چارەسەرەکان لەگەڵ کورد‌و سوەیدا تاووتوێبکرێن، جگە لەجیابونەوە، سیاسەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێبوردەییە نەک تۆڵەسەندنەوە".
شه‌رع باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆیى‌و ئیخوان موسلیمینى كردوه‌و جه‌ختیكردوه، "من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیخوانیى نیم، ئەوکەسەش بومه كه له‌ژیانمدا زۆرترین زیانی داعشم پێگەیشتوە".
سەبارەت بەپه‌یوه‌ندیه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، شەرع وتویه‌تى، "پەیوەندییەکە بەتایبەتی پەیوەستە بەگەڕانەوەی بەرزاییەکانی جۆلان‌و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی ساڵی 1974، پێشئەوە هیچ بوارێک نییە بۆ قسەکردن لەسەر ڕێککەوتنی ئاشتیی".
