ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتییەوە لە غەززە گەیشتە 303 کەس

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 97 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕۆژی سێشەممە تۆمارکردنی سێ گیانلەدەستدانی نوێی بەهۆی برسێتی لە کەرتی غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند. 

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەم پێیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتیەوە گەیشتە 303 کەس کە 117یان منداڵن".

هاوکات میدیا فەلەستینییەکان باسیان لەوە کردووە، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە باشوری شاری غەززە کردە ئامانج، حەوت کەس کوژران.
ئ.ه