شارپرێس:
ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق بڕیاریدا موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق باسی لەوەکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا موچەی
مانگی شەش خەرجبکرێت و دەبێت هەرێم ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات، لیژنەکانیش بەردەوام دەبن لەکارەکانیان، ئەگەر گەیشتنە ئەنجام لەسەر بنەمای ئەوا موچەی مانگەکانی تریش خەرج دەکرێت، ئەگەریش نەگەیشتنە
ئەنجام و ڕێککەوتن نەکرا، ئەوا پەنا دەبرێت بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت، یاخود دادگا بۆ یەکلاییکردنەوەو تەفسیری یاسا و رێکەوتنەکان ".
ڕونیشیکردەوە، ئەم بڕیارە تەنها بۆ مانگی شەشە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ڕابردویدا بەهەمان شێوە بەسێ مەرج بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی شەش درا، بەڵام تاکو ئێستا ئەو موچەیە خەرجنەکراوە، مەرجەکانیش بریتین بون لەمانە:
1- پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیا نەوتیەکان پابەند بکات بە بەرهەمهێنانی نەوت و ڕادەستکردنی بە سۆمۆ.
2- شاندەکەی هەرێم و لیژنە وزاریەکە لە سەر داهاتی نا نەوتی ڕێکبکەون.
3- 120ملیارەکە ڕادەستی حکومەتی فیدراڵی بکرێت.