شارپرێس:
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ دواى سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى له‌گرتوخانه‌ى ئاسایش له‌كانى گۆمه‌ى سلێمانى، ده‌سته‌كه په‌یامى لاهور شێخ جه‌نگى بڵاوكرده‌وه، وتویه‌تى، "زوتر نوێنەرانی وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا)و حکومەتی هەرێمم لێ ئاگادارکردوه‌تەوە کە ئەو ڕوداوانە ڕوو دەدەن"، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵمدا هیچ كامێرایه‌ك بونى نه‌بوه‌و هیچ وته‌یه‌كیشم به‌زۆر لێ وه‌رنه‌گیراوه".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و سەردانی لاهور شێخ جه‌نگی‌و بەشێک لەدەستگیرکراوەکانیان کردوه لەشاری سلێمانی.
ئه‌وه‌ش هاتوه، "ئه‌مڕۆ سێشەممه شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بەڕاسپاردەی سەرۆکی دەستە د.مونا یاقۆ سەردانی شاری سلێمانیان کرد، شاندەکە لەگرتوخانەی کانی گۆمە چاویانکەوت بەلاهور شێخ جه‌نگی‌و لەنزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ کرد دەربارەی ڕەوشی تەندروستی‌و شوێنی حەوانەوەو ڕێکارەکان پرسیاریان لێکرد".
ده‌سته‌كه نوسیویه‌تى، "لاهور شێخ جه‌نگى ئاماژەی بەوەداوه، تەندروستی باشەو لەژورێکی تایبەت دانراوەو تەواوی پێداویستیەکانی بۆ دابینکراوەو هەروەها بەڤیدیو لەگەڵ خێزانەکەی قسەیکردوە".
لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ڵێت:"داوای پەرتوکم کردبوو لەئاسایش، کومەڵێک پەرتوکیان بۆ هێناوم‌و لەوکاتەی کە هێنراوم بۆ زیندانی ئاسایش لەکانی گۆمە، ڕوبەڕوی هیچ توندوتیژیی‌و ئەشکەنجەیەک نەبومه‌ته‌وه".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه، "دواتر لاهور شێخ جه‌نگی داوایکردوە کە دۆسیەکەی بەڕێکاری یاسایی بڕوات‌و دەستەكه‌ش چاودێریی بکات".
لاهور شێخ جه‌نگى به‌ده‌سته‌كه‌ى وتوه، "لەسەر ڕوداوەکانی ئەو ڕۆژە، زوتر نوێنەرانی وڵاتانی (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنساو حکومەتی هەرێم)م لێ ئاگادارکردوه‌ته‌وه کە ئەو ڕوداوانە ڕوو دەدەن".
دەستەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، "مافی ناوبراوە ڕێگە بەپارێزەرەکانی بدرێ سەردانی بکەن‌و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا ئەو پرسەش چارەسەربکرێ‌و ڕێگەبدرێ بەسەردانی پارێزەرەکان".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەکاتی لێکۆڵینەوەکان هیچ توندوتیژیەکی بەرامبەر نەکراوەو هیچ دانپێدانانێکی بەزۆری لێی وەرنەگیراوە، هەروەها لەوەڵامی پرسیاری تیمی دەستەكه‌ش سەبارەت بەڤیدیۆکردن لەکاتی لێکۆڵینەوە وتی: هیچ کامێرا‌و ئامێرێكى تۆمارکردن نەبوە".
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكردوه‌ته‌وه، دواتر چاویان بەبەشێک لەدەستگیراوەکان کەوتوه کە وەک ئەندامی هێزەکەی لاهور شێخ جه‌نگی ناسراون‌و به‌گوێره‌ى بەدواداچونی شاندەکەی دەستە، ژمارەیان 162 کەسه‌و ئاسایش-یش وتویه‌تى، ژمارەی کوژراوەکانی هەردولا پێنج کەسن‌و ڕۆژانەش ڕێگە بەبەشێک لەکەسوکاریان دراوە سەردانیان بکەن.
ئه‌وكه‌سانه‌شى ده‌ستگیركراون به‌ده‌سته‌كه‌یان ڕاگه‌یاندوه، "لەئێستادا شوێنیان باشە، لەوکاتەشی براونه‌ته ئاسایش، ڕوبەڕوی هیچ توندوتیژیەک نەبونەتەوە".
دەستەی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیه‌نێت، هەرکەسێک، كه‌سێكى نادیار‌و بێسەروشوێنە لەو ڕوداوەدا، دەتوانێ سەردانی نوسینگەی سلێمانی مافی مرۆڤ بکات بۆ سۆراخکردنی کەسەکانیان.
