فه‌رمانده‌یه‌كى ژن هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 4714 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فه‌رمانده‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژن (یه‌په‌ژه‌) هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دەستێوەردانەکانی تورکیا ئاستەنگ بۆ چارەسەری سیاسیی لەسوریا دروستدەکات".


نەورۆز ئەحمەد ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) له‌چاوپێكه‌وتنێكى ڕۆناهی تیڤی عەرەبی-دا هۆشداریى به‌حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع داو وتى:"ئاگاداربن، دەستێوەردانەکانی، تورکیا ئاستەنگ بۆ چارەسەری سیاسیی لەسوریا دروستدەکات".

نەورۆز ئەحمەد ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "بڕیارەکانی حکومەتی سوریا سەربەخۆ نین‌و کەوتونه‌تە ژێر کاریگەریی دەرەکیه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌و مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سوریا".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ كوردانى ڕۆژئاواى كوردستان نەورۆز ئەحمەد، جەخت لەسەر گرنگی کۆنفرانسی یەکگرتویی دەکاتەوە بۆ داڕشتنی چارەسەری دیموکراسیی.