شارپرێس:
کیێڤ ڕۆژی سێشەممە بۆ یەکەمجار دانی بەوەدانا کە سوپای ڕوسیا چوونەتە ناوچەی دنیپرۆپترۆڤسک لە ناوەڕاستی ئۆکرانیا.
ڤیکتۆر پریگۆژین، وتەبێژی گروپی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ستراتیجی دنیپرۆ بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "بەڵێ سوپای ڕوسیا چوونەتە ناوچەکە، شەڕیش بەردەوامە".
سوپای ڕوسیا بۆ یەکەمجار لە مانگی تەمموزدا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانیان بەبێ ئەوەی بە فەرمی کۆنترۆڵی ناوچەکە ڕابگەیەنن، پێشڕەوییان کردووە بۆ ناوچەکە.
ئ.ه