شارپرێس:
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ شوێنى مانه‌وه‌و به‌ندكردنى لاهور شێخى جه‌نگى له‌شارى سلێمانى ئاشكراده‌كات‌و ده‌شڵێت:"په‌یامى فه‌رمیى له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
سلێمان موحسین سندی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەدەستەی مافی مرۆڤ ئاشكرایكرد، "ئێستا لاهور شێخ جەنگی-مان بینی وەکو دەستەی سەربه‌خۆی مافی مرۆڤ‌و لەماوەیه‌کی نزیکدا پەیامێکی فەرمیمان دەبێت".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەدەستەی مافی مرۆڤ وێنه‌یه‌كى خۆیانى له‌ناو ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم له‌سلێمانى بڵاوكردوه‌ته‌وه وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ بونى لاهور شێخ جه‌نگى له‌گرتوخانه‌ى ده‌زگاى ئاسایش.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگى براوه‌ته فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ى مه‌عه‌سكه‌ر سه‌لام (هێزه‌كانى 70).
بەرەبەیانی ڕۆژى هەینی ڕابردوو، زیاتر لە 10 هەزار کەس لەدژەتیرۆر، کۆماندۆو ئاسایشی یەکێتیی بەتانک، تۆپ، درۆن‌و دۆشکەو بیکەیسی‌و چەندین چەکی جیاوازەوە هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزار‌و شوێنی مانەوەی لاهور شێخ جەنگی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی.