بافڵ تاڵەبانی: دەبێت مافی کورد لە سوریا مسۆگەر بێت‌و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت

کوردستان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) و دەڵێت،" حکومەتی سووریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات ".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان دوپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت مافی کورد لە سووریای نوێدا مسۆگەر بێت و وڵاتەکە بە هاوبەشیی هەموولایەک بەڕێوەبچێت و حکومەتی سوریا نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەکان بکات.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، وەفدی پەیەدە سڵاوی مەزڵوم عەبدییان گەیاندە سەرۆکی یەکێتی و پشتیوانی پەیەدە و هەسەدەیان جارێکی دیکە بۆی دووپاتکردەوە.

محەمەد سەردار