ئێران دانوسانی یەكلاكەرەوە لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی دەستپێدەكاتەوە

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێران ئەمڕۆ لەجنێف گفتوگۆکانی دەستپێدەکاتەوە سەبارەت بەدۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ فەڕەنساو بەریتانیاو ئەڵمانیا کە سێ وڵاتی ئەوروپایی ڕێکەوتنی ئەتۆمی 2015یان واژۆکردوە. 


بەگوێرەی هەواڵێكی پێگەی فرانس 24، ئەم خولە نوێیە پاش وەستاندنی کاتی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ دەزگاکەدایە، ئەمەش بەهۆی زیادبونی گرژییەکان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئاڵۆزییەکانی کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لەرێککەوتنەکە لەساڵی 2018.

پێگەكە بەئاماژەدان بەهەواڵێکی تەلەفزیۆنی فەرمی، ئاشكرایكردوە،" تاران ئەمڕۆ سێشەممە لەجنێڤ لەگەڵ ترۆیکای ئەوروپا گفتوگۆ دەکات سەبارەت بەبەرنامە ئەتۆمیەکەی. 

ئاماژە بەوەشكراوە،" ئەم خولە نوێیەی دانوستانەکان دوای خولی پێشوو دێت کە لەمانگی تەموز لەئەستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەچوو و لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوە لەجنێڤ بەڕێوە دەچێت".
 بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی تسنیم، جێگری وەزیری دەرەوە مەجید تخت ڕەڤانچی نوێنەرایەتی ئێران دەکات.

سێ وڵاتی ئەوروپا هەڕەشەی چالاکردنی میکانیزمی گەڕانەوەی ئەتۆمی دەکەن کە لەڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هاتووە تا کۆتایی مانگی ئاب ئەگەر کۆماری ئیسلامی ڕازی نەبێت بەسنوردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستپێکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.


هاوكات، کۆماری ئیسلامی لەمانگی تەمموزدا هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاگرت پاش شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لەدژی و ئاماژەی بەسەرنەکەوتنی ئاژانسەکە کرد لەئیدانە کردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا کە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج.

ئەو میکانیزمە لەمانگی تشرینی یەکەمدا کۆتایی دێت، هەرچەندە ئەوروپیەکان وادەی کۆتایی مانگی ئابیان دیاریکردوە بۆ چالاکردنی ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستی هێنا، هەروەها پێشنیاری درێژکردنەوەی وادەیان کردوە بۆ ئەوەی کات بۆ گفتوگۆکردن بڕەخسێنن.

ئێران پێیوایە وڵاتانی ئه‌وروپا مافی ئەوەیان نییە لەژێر میکانیزمی سناپباکدا سزاکان چالاک بکەن یان وادەی چالاکردنیان درێژ بکەنەوە.

ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 بەمەبەستی ڕێگریکردن بوو لەپەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی ئێران، ئامانجێک کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام ڕەتیدەکاتەوە، بەڵام مافی خۆی بۆ بەدواداچونی وزەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی مەدەنی دوپاتدەکاتەوە.

بەڵام ڕێکەوتنەکە لەساڵی 2018 پوچەڵ و پوچەڵ بوەوە کاتێک دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەیەکەم خولی خۆیدا ئەمریکای لێ کشایەوە و سزای توندی بەسەر ئابوری ئێراندا سەپاندەوە، تاران دوای ساڵێک وەڵامی دایەوە و دەستیکرد بەگەڕاندنەوەی زۆربەی بەڵێنە سەرەکییەکانی بەپێی ڕێککەوتنەکە.
ش.ح