داهاتی مانگێكی سلێمانی بەڕێژەی لە %63 كەمیكردوە

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 138 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ئاماری ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی مانگێكی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 139 ملیار دینارەوە بۆ 51 ملیار دینار دابەزيوە، بەوەش ڕێژەكەی لە %63 كەمیكردوە.


بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، داهاتی ئەو دوو پارێزگایە لە 25ـی تەموزەوە تا ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی ئاب، 51 ملیار و 119 ملیۆن و 478 هەزار و 794 دینار بوە.
 
لەكاتێكدا، داهاتی مانگێک پێشتری هەردوو پارێزگاکە کەماڵپەڕەکە بڵاوی کردوەتەوە، 139 ملیار و 154 ملیۆن و 327 هەزار و 716 دینار بوو.

ڕۆژی 15-12-2022 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردنەوەی ماڵپەڕی شەفافیەتی بەدروشمی بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزاریەکانی هاوڵاتیان لەدامودەزگاکانی حکومەت ڕاگەیاند.
 
ش.ح