شارپرێس:
بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، دوەمین دانیشتنی
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای سلێمانی
بەڕێوەبچێت، دایکی ناوبراویش داوا لە لایەنگرانی دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بچنە بەردەم
دادگا.
میدیای نەوەی نوێ بڵاویکردەوە، دوای 14 رۆژ
لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 28ـی ئەم مانگە
دانیشتنی دوەمی دادگاییکردنی بەڕێوەبچێت.
هاوکات،
دایکی شاسوار عەبدولواحید لەپەیامێکدا دەڵێت،" کوڕەکەم پشتی هاوڵاتیانی گرت و لەگەڵیاندا بوو، بۆیە
داوا لە هاوڵاتیان دەکەم پێنجشەمە لە دادگا پشتی بگرن ".