باخچەلی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە: نابێت ئەم دەرفەتە زێڕینە لەدەستبدرێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 294 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتیی ڕایگەیاند، نابێت و ناکرێت ئەو دەرفەتە زێڕینە لەدەستبدرێت، لەبەردەم تورکیادا درووستبوە.


دەوڵەت باخچەلی ئاماژەی بەوەکردوە،" پڕۆسەی ئاشتی کە ئاڕاستە بە چارەنوسی تورکیا دەدات، بە هەنگاوی جدی، دەست لەناو دەست و بە هێزی هاوبەشەوە، بەڕێوەدەچێت ".

ئەوەشیخستەڕوو،" نابێت زیان بەو برایەتییە بگەیەندرێت، کە درو وستدەکرێت و ئاشتیی و خۆشگوزەرانییە بۆ سەدەی نوێی تورکیا ".