بێرناد لیڤی فیلمی پێشمەرگە دەباتە كۆنگرێسی ئەمریكا

هەمەڕەنگ

05/03/2018‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بێرناد هێنری لیڤی فیلمی پێشمەرگە دەداتە كۆنگرێسی ئەمریكاو لەكۆنگرێسەكە نمایشی دەكات.

بێرناد هێنری لیڤی لەسەر داوای بەشێك لەئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا فیلمەكەی دەباتە كۆنگرێس نمایش بەفیلمەكەی دەكات.

بێرناد لەو بارەوە دەڵێت: بۆ ئەوە نمایش بەفیلمەكە دەكات، بۆ ئەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا ئازایەتی هێزەكانی پێشمەرگە ببینن، كە چۆن رووبەڕووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە.

ناوبراو هەروەها دەڵێت: پێشمەرگە رۆڵی سەرەكی هەبووە لەشكستی چەكدارانی داعش، بۆیە دەبێت رێزیان لێبگیرێت.

فیلمی پێشمەرگە لەساڵی 2015 لەكاتی شەڕو لەبەرەكانی جەنگ لەدژی داعش بەرهەمهێنرا، كە پێشتریش لەپەراوێزی ڤیستڤاڵی كان لەفەرەنسا لەو ساڵە نمایشكرا.

هـ ـ ح