یانەی زێرەڤانی بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

وەرزش

29/05/2018‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی زێرەڤانی دوای بردنەوەی لە پێشمەرگەی هەولێر بوە پاڵەوانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان و یانەی شێروانەش وەک کۆتا یانەی ڕیزبەندی خولەکە بۆ ڕیزی یانە پلەیەکەکان دابەزی.


ڕۆژی سێ‌شەممە یارییەکانی هەفتەی 18 و کۆتایی خولەکە ئەنجامدرا یانەی زێرەڤانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کردو توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکە بباتەوەو نازناوی خولەکە بەدەست بهێنێت.


یانەی برایەتیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی نەورۆز و یارییەکەشی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر پێدۆڕاند.


بەو ئەنجامەش یانەی زێرەڤانی بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ بوە پاڵەوانی خولەکە و یانەی بەرایەتیش بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی دووەمی بەدەست هێنا
یانەی شێروانەش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی هەندرێنی کرد، لەگەڵ ئەوەی شێروانە یارییەکەی بەدووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێکیش بردەوە بەڵام بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ پێشمەرگەی هەولێر دابەزی بۆ ڕیزی یانە پلەیەکەکانی کوردستان.
هـ ـ ر