دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ داوا دەکات کورسییەک بۆ ئێزییەکان زیاد بکرێت لەپەرلەمانی کوردستان

کوردستان

25/06/2018‌ 237 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی هەرێم، سێ پێشنیازی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد.


ئەمڕۆ دوشەممە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراویکی فەرمیدا سێ پێشنیازی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد و  لە پێشنیازەکانیاندا داوای کردووە "هەلی زیاتر بدرێت بە پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ دەستەبەرکردنی زیاتری مافەکانیان و لە بەشداری سیاسییدا".

هەر لە نوسراوەکەدا دەستەی مافی مرۆڤ پێشنیاز بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات "بە پێی مادەی هەشت لە هەمواری ساڵی ٢٠٠٩ کە بۆ یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ کراوە دوبارە دابڕێژرێتەوە ئەوەش بە زیادکردنی کورسی کۆتا بۆ کوردانی ئێزیدی بە رێژەی سێ کورسی".

هەر لە نوسراوەکەدا داواش دەکەن "لە رێی یاساوە ( کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم) پابەند بکرێت بە ئامادەکردنی تۆمارێکی تایبەت بە دەنگدەرانی کۆتاکان".

هـ ـ ر

بەپەلە