هه‌فته‌ى ڕابردوو پرسه‌كانى عێراق جێگه‌ى گرنگيپێدانى
ڕۆژنامه سويسرييه‌كان بوون ، به دياريكراويش
تيشكيان خستبۆسه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى عێراق و هه‌رێمى كوردستان
و ئه‌و مه‌ترسييانه‌ش كه ڕووبه‌ڕووى كه‌سايه‌تييه ژنه عراقييه كاريگه‌ره‌كان
بوونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه گشتييه‌كانى عێراقيش
، ڕۆژنامه‌ى (نويه تسورگه‌ر تسايتونگ) كه
له به‌روارى (5 ى ئۆكتۆبه‌ر) بڵاوكراوه‌ته‌وه
، (كريستيان فايسفلۆگ) ى ڕۆژنامه‌نووس
له ستوونى ( بيروڕا) دا له ووتارێكدا نووسيوويه‌تى : "پێده‌چێت
مژده‌ى خۆش له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه به‌رێوه‌بن"
، ئينجا ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ڕه‌خنه له بڕياره‌كه‌ى جۆرج بۆش ده‌گرێت سه‌باره‌ت به
هه‌ڵگيرساندنى جه‌نگ دژ به عێراق بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى بنه‌ماكانى ئازادى له‌و
ووڵاته‌دا ، به‌و ئومێده‌ى ئه‌و ئازادييه له‌وێ ئاشتى و ئارامى لێ بكه‌وێته‌وه ،
پێشى وايه ئه‌و جه‌نگه‌ى 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌وێ هه‌ڵگيرسا ، جه‌نگى تايه‌فه‌گه‌رى
و نه‌ژادى زياترى به‌دواى خۆي‌دا هێنان.
عێراق له‌سه‌ر شاڕێگه‌ى گۆرانكارى ئاشتييانه
مژده خۆشه‌كه بۆ نووسه‌ر سه‌ركه‌وتنى عێراق بوو له
گواستنه‌وه و ده‌ستاوده‌ستى ئاشتييانه‌ى ده‌سه‌ڵات ، جا سه‌ربارى گه‌وره‌يى ئه‌و
گۆمانانه‌ى له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى مايۆى ڕابردوو هاتنه‌ئاراوه ، كه‌چى
هێزه عێراقييه‌كان ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى 2 ى ئۆكتۆبه‌ر ، توانيان چاره‌نووسى پۆستى سه‌رۆك
كۆمار ديارى بكه‌ن و به زۆرينه‌ى ڕه‌هاى ده‌نگه‌كانيش (به‌رهه‌م صالح) ئه‌و پۆسته‌ى برده‌ووه كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك
كورده. سه‌رۆكه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ش له ماوه‌ى ته‌نها يه‌ك كاژێردا ، ئه‌ركى
پێكهێنانى حكومه‌تى به عادل عه‌بدول مه‌هدى شێعه مه‌زه‌ب سپارد.
نووسه‌ر ده‌شڵێت : هه‌ر وه‌ك باوه له عێراق پۆستى سه‌رۆك
كۆمار ده‌درێته كه‌سێكى به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد ، هه‌رچى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تيشه
كه‌سێكى شێعه‌مه‌زه‌ب ده‌يگرێته ئه‌ستۆ ، له‌ولاشه‌وه پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان
بۆ كه‌سێكى سونه‌ى به ڕه‌چه‌ڵه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به ، چونكه كورده‌كانيش ئه‌مجاره له‌سه‌ر
به‌ربژێرێك بۆ ئه‌و پۆسته ڕێكنه‌كه‌وتن ، په‌رله‌مانى عێراق به‌رهه‌م صالحى بۆ
ئه‌و پۆسته دياريكرد.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش له ديدى نووسه‌رى ووتاره‌كه‌وه
خاڵى نييه له‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه عێراق له ڕۆژگار‌ى ئه‌مڕۆدا به ده‌ستيانه‌وه
ده‌ناڵێنيت له هه‌ستكردنى هه‌ندێك چين و توێژى ناوچه سونييه‌كان به فه‌رامۆشكردنى
دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى (داعش) دابوون ، له
باشووريش زۆرينه‌ى شێعه‌كان توڕه و دوڕدۆنگن له ده‌سه‌ڵات به‌وه‌ى ئاوه‌كه‌يان
پيس و كاره‌باشيان پچڕپچڕه ، ئه‌مه‌ش واى كرد له هه‌فته‌كانى پێشوودا هه‌ندێك
ناڕه‌زايى سه‌رهه‌ڵده‌ن ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كه ڕۆژنامه‌نووسه سويسرييه‌كه جه‌خت
له‌سه‌ر گرنگى گواستنه‌وه‌ى ديموكراسى ده‌كاته‌وه له پڕۆسه‌ى سياسى عێراقدا ، به‌ڵام
پێى وايه به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه تروسكاييه‌ك هيوا به‌دى ده‌كرێت كه " عێراق له ده‌روازه‌ى ئازادييه‌وه بكه‌وێته‌سه‌ر شاڕيگه‌ى ئاشتى"
نان و چاكسازى پێش سه‌ربه‌خۆى
له ووتارێكى ديكه‌دا ، هه‌مان ڕۆژنامه‌ى سه‌ره‌وه و له
به‌روارى 1 ى ئۆكتۆبه‌ردا ، تاوتوێى دۆخى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانييه‌كه‌ى هه‌رێمى
كوردستانى كردووه كه نه‌ك هه‌ر له هه‌ولێر ، بگره له عێراقيشدا پێكهێنانى حكومه‌تى ئاينده‌ى له‌سه‌ر به‌نده
، به گوێره‌ى ووته‌كانى " ئه‌نگى رۆگ "
ى ڕۆژنامه‌نووس كه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه له‌وێ بووه ،
بێ ئومێدى و په‌رۆشى ده‌نگده‌رانى هه‌ست پێكردووه له‌مه‌ڕ پڕۆسه‌كه و دوو پارته
سياسييه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێم كه " يه‌كيه‌تى
نيشتمانى كوردستان" و " پارتى ديموكراتى كوردستان"
ن. به گوێره‌ى نووسينى ڕۆژنامه سويسرييه‌كه‌ش ، ده‌نگده‌ران پێيان وايه كه
"ئه‌و حزبانه هيچيان بۆ گه‌ل نه‌كردووه و
له‌سه‌ر حكومه‌تى ئاينده‌ش پێويسته يه‌كسانى نێوان
هاووڵاتييان و هه‌لى كاريان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.." ، ڕۆژنامه‌كه له‌سه‌ر
زارى ده‌نگده‌رێكيشه‌وه ده‌ڵێت : " ئه‌م يه‌كسانى و هه‌لى كاره له سه‌ربه‌خۆيى
گرنگترن".
كوردستانى عێراقيش له ئێستادا تووشى جۆرێك له چه‌قبه‌ستوويى
بووه به هۆى دابه‌زينى نرخى نه‌وت و ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا سه‌باره‌ت
به بودجه و ته‌شه‌نه‌كردنى گه‌نده‌ڵى و شه‌رى دژى داعش ، هه‌روه‌ها وه‌ستانى په‌ره‌سه‌ندن و ته‌واونه‌بوونى
پڕۆژه‌كان و دواكه‌وتنى موچه بۆ چه‌نده‌ها مانگ ، ئه‌وه‌ى قوڕه‌كه‌شى خه‌ستتر
كردۆته‌وه ، توندى ته‌نگژه‌ى پێشده‌ستى پڕۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆبوون بوو كه له ساڵى
ڕابردوودا ئه‌نجامدرا و بووه هۆى "سه‌پاندنى گه‌مارۆ له لايه‌ن ئه‌نقه‌ره
و به‌غدا و تارانه‌وه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا" ، هه‌ر وه‌ك ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت.
ئێستاش دۆخه‌ش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه‌مێك ئارام
بۆته‌وه ، كورده‌كانيش ده‌توانن بۆ خۆيان كاروبارى ڤيزا ڕێكبخه‌ن و بوارى ئاسمانيشيان به ڕووى فڕۆكه‌وانى نێوده‌وڵه‌تيدا
كراوه‌ته‌وه ، هه‌رچى حكومه‌تيشه به هۆى ئه‌و ته‌نگژه‌وه چه‌نده‌ها سه‌رچاوه‌ى
گرنگى داهاتى له‌ده‌ستچوون. به‌ڵام ئه‌وه واتاى ئه‌وه نييه كه پارتى ديموكراتى
كوردستان ده‌ست له پرسى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵده‌گرێت ، به گوێره‌ى ووته‌ى يه‌كێك له
پاڵێوراوان بۆ پۆستى حكومى له هه‌ولێر "پارتى پشت
به زۆرينه‌ى په‌رله‌مانى ده‌به‌ستێت بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مه‌ڕ پرسى
سه‌ربه‌خۆيى".
به گشتى زۆرينه‌ى
ده‌نگده‌ران ، تا ئه‌وانه‌ش كه پاڵپشتى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانن و ده‌نگ بۆ پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌ده‌ن ،
پێيان وايه كه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت حكومه‌ت هه‌ندێك له به‌ڵێنه‌كانى خۆى سه‌باره‌ت
به خزمه‌تگوزارييه‌كانى وه‌ك ئاو و كاره‌با و هى ديكه‌ش بێنيته‌دى. ڕۆژنامه‌نووس
(ئه‌نگى ڕۆگ) به تيش كخستنه‌سه‌ر چۆنييه‌تى ڕێكخستنى سندوقه‌كانى ده‌نگدان و كه‌مى
به‌شدارى هاووڵاتييان له هه‌ڵبژاردندا كۆتايى به ووتاره‌كه‌ى دێنێت.
نووسينى : سائر سه‌عدلا ، عه‌بدول حه‌فيز عه‌بده‌لى
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
له پێگه‌ى ئه‌له‌كترۆنى : Swissinfo.ch
كه له‌م لينكه‌دا به‌رده‌سته : https://www.swissinfo.ch/ara/politics//44454900/