شەڕە پڕتەقاڵییەكان.. ململانێی سیروان بارزانی لەگەڵ سكاڵاكانی سەر كۆمپانیای كۆڕەك

کوردستان

11/11/2018‌ 4204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان حاجی قادر
كێشەی كۆمپانیاییەكی فەڕەنسی لەگەڵ كۆمپانیایەكی "ئەجیلیتی" كوێتی، پەردە لەسەر ڕووی مەترسییەكانی وەبەرهێنان لەعێراقدا هەڵدەماڵی. 

بارن هێڵ شەقامێكی هێمن‌و پڕ ماڵی ساوێرییە (وهمی) لەتیۆدۆر لەویمبلی لەباكووری لەندەن، ئەو شوێنە جیهانێكی دوورە لەهەولێر لەباكووری عێراق، بەڵام یەكێك لەماڵەكانی ئەو شەقامە تەوەری جەنگێكی یاسایی جەرگبڕە لەنێوان "سیروان بارزانی" یەكێك لە بەهێزترین پیاوانی كاری كوردستان لە دژی دوو گەوورە وەبەرهێنی بیانی لەعێراقدا ، كە بە بەهای‌ 800  ملیۆن دۆلار پشكیان هەیە لەكۆمپانیای "كۆڕەك تیلیكۆم"، كە سێیەم گەورەترین كۆمپانیای پەیوەندی‌و گەیاندنە لەعێراق.

كۆڕەك لەكوردستان لە ساڵی 2000 لەلایەن كۆمەڵێك لەپیاوانی كاری لۆكاڵییەوە بەسەرۆكایەتی سیروان بارزانی دامەزراوە، كە كوڕی مامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

داوایەكی دادوەری، كە لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆماركراوە بەو تۆمەتەی سیروان بارزانی و وەبەرهێنە لۆكاڵییەكانی دیكە لەڕێگەی ژمێرەی كۆڕەكەوە چوونە ناو گێرمەوكیشەی مامەڵەكردن لەگەڵ خۆیاندا و داهاتەكانی ئەو كۆمپانیایانەیان بەكارهێناوە بۆ گەندەڵكردنی ڕێكخەرە لۆكاڵییەكان، دواتر ئەوانیش (ڕێكخەرە لۆكاڵییەكان) وەبەرهێنە بیانییەكانیان هێناوەتە ناوگەمەكەوەو خستوویانەگەڕ. 

سیروان بارزانی و قەوارە تۆمەتبارەكانی دیكە لایەنێك نین لەڕێوشوێنە ئەمریكییەكان ، بۆیە لەوبارەوە هیچیان نەوتووەو دەشێ كیشەی نێوان پشكدارەكان لێكەوتی مەترسیداری بۆ سەر ئایندەی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراقدا لێبكەوێتەوە. 

سەبارەت بەم پرسەش  كۆمپانیاكانی ئۆرێنج (Orange) ، كە  كۆمپانیای پەیوەندییەكانی فەڕەنسی  و كۆمپانیای (Agility Public Warehousing)  وەبەرهێنەرانی كوێتی بانگەشەی ئەوە دەكەن ، كە فریودان و فرت و فێڵ و گەندەڵی كراوە. 

بەگوێرەی ئەو داوا دادوەرییە تۆماركراوەكە و  ڕێوشوێنە رێكخستنەكانی ‌ لوبنان ، لەسێبتێمبەری 2014 دەست بەسەر "ماڵی ویمبلی"دا گیرا لەبەرانبەر 830000 هەزار جونەیهی ئستیرلینیدا‌، ئەمەش بە وتەی "پیر یوسف"، كە هاوبەشێكی بازرگانی دێرینەو پاڵێوراویشە بۆ پۆستی بەرێوەبەری ئایندەی كۆڕەك تیلیكۆم"و‌ "رێموند ڕەحمە".

بەڵام نە یوسف و نە "ڕیمۆند ڕەحمە"  نەیان كڕی تا تێیدا نیشتەجێبن، بەڵكو لە بری ئەوە وا پێ دەچێت ‌بەرپرسێكی باڵادەستی دەستەی ڕیكخستنی پەیوەندییە عێراقییەكان ‌، دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكان، لە ماوەكانی پێشووی ئەمساڵدا دەستی بەسەردا گرتووە.

بە گوێرەی ئەو دیكۆمێنتانەی ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" بینیونی ،"عەلی ناسڕ خوویلیدی"و "زوهرەی هاوسەری" تا ساڵی 2018 تێیدا نیشتەجێبوون ، كە خوەیلدی سەرۆكی جێبەجێكاری دەستەكەیە.

لەوانەیە ئەو ماڵەی‌ "ویمبلی"، بۆیە كڕابێت تا "كاریگەر‌ی نەگونجاوی" پێدروستبكەن ، بۆ بەرژەوەندی لایەنی  ڕێكخەر بەگوێرەی داواكەی دادگا، هاوكات وتەبێژێكیش بە ناوی دەستەی گەیاندن‌و پەیوەندی عیراقییەوە هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردوونەوە، كە سەرپێچی كرابێت و وتی: ئەمە دەچێتە خانەی "تاوان و بێڕێزیكردن بە ڕەفتارەكانمان".

ئۆرێنج و ئۆجێڵتی بەدەست گرفتەكانی عێراقەوە دەناڵێنن
لە دوای كەوتنی رژێمی (سەدام حوسێن) لە ساڵی 2003 ، وا تەماشای عێراق دەكرا، كە گەورەترین پێگەی  سەوزە لەبواری پەیوەندییە جیهانییەكان، بازاڕێك بوو كە 26 ملیۆن كریار سوودیان لە خزمەتگوزارەكانی هێڵی دووەمی پەیوەندییەكەی  وەردەگرت، دەسەڵاتدارانی وڵاتیش بەپەرۆش بوون بۆ ڕزگاركردنی وەك بەشێك بەدووبارە بنیاتنانەوەی ئابووری وڵات.

كۆمپانیای كۆڕەك لە ئۆگۆستۆسی 2007 موڵەتی نیشتمانی وەرگرت ، بەڵام تیچوونەكەی لەیەكجار زۆر بوو كە 1,2 ملیار دۆلار بوو، دواتر و لە هەمان ساڵ ، كۆمپانیای ئەجیلیتی كوێتی زەبەلاح بڕی 250 ملیۆن دۆلاری لەسەر شێوەی پسولەیەكی قەرز دایە كۆمپانیاكە، كە یارای  تەحویلكردنە بۆ پارەداركردنی ئەو پارانەی  ئەو بڕ پارانەی بۆ مۆڵەتی كۆمپاینای كورەك تەرخان دەكرێت.

كۆمپانیای "ئۆرینج" ، كە لە هەموو كون‌و قوژبنیكی ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چالاكی هەیە - لە ساڵی 2011 لەگەڵ كۆمپانیای "ئەجیلیتی" هاوكار بوون، هەردوو كۆمپانیاكە بوونە خاوەنی 44% ی پشكی كۆڕەك تیلیكۆم بەپێی پڕۆژەیەكی هاوبەش لەژێر ناونیشانی "دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكان" بە بەهای 810 ملیۆن دۆلار، لەمایۆیی هەمان ساڵدا ، ئەو پەیكەری بەڕێوەبردنە لەلایەن دەستەی "گەیاندن و پەیوەندی عێراق"ییەوە پەسەندكرا".

لەوكاتەدا ڕێككەوتن لەسەر پڕۆسەی كڕینەكە، كە ڕێگەی بە (Agility Public Warehousing) دەدا لە دوای چوار ساڵ دەست بەسەر كۆڕەكدا بگرێت ، بەڵام پلانە وەك داڕێژرا بوو جێبەجێنەكرا.

لە دیسەمبەری 2013 ، كۆڕەك لەو زنجیرە نامانەی پێگەیشت، كە لە لایەن لیژنەی دەستەی گەیاندن و پەیوەندی عێراقییەوە نێردرابوو، دەمەتەقێی ئەوەشی دەكرد، كە كۆمپانییاكە شكستی خواردووە لەجێبەجێكردنی وابەستەكانی  - بە ئاستی وەبەرهێنان و  فراوانی جوغزی تۆڕەكانیشییەوە، بۆیە دەبێت موڵكدارییەكەی لەكاتێكی زووی ساڵی 2011  بگەرێتەوە بۆ پەیكەری موڵكدارێتی. 

لەراستیدا ، دەستەی ڕێكخستن بەگویرەی بنەمای‌ كاریگەری لەمەوپێش (بأسر رجعی) ڕەزامەندییەكەی خۆی هەڵوەشاندەوە لەوەی عێراق وەبەرهێنان لە پەیوەندی و ڕاگەیادنەكاندا بكات. 

نامەی یەكەم پێش سێ هەفتە لەو بەروارە گەیشت، كە هەر دوو كۆمپانیای (Orenge)  و ( Agility) لە توانایاندا بوو بژاردەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن، نموونەی سێیەمیش لەكۆتاییەكانی مایۆی 2014 گەیشت ، ئەمەش‌ دوای 12 ڕۆژ بوو لەلێدوانەكەی ((ستیڤان ڕیتشارد) ی سەرۆكی جیبەجێكاری كۆمپانیای ( Orenge).   

قسەكەرێك بە ناوی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقەوە ڕایگەیاند، ڕەفتارەكانیان لە لایەن دادگا تایبەتمەندەكانی عێراقەوە پەسەندكراوە، بەڵام هەردوو كۆمپانیایی "ئۆڕنج و ئەجیلیتی" وتیان ئەم هەنگاوە ئامانجی ئەوەیە بەشەكانیان دەست بەسەردا بگرێت و ڕێشیان لێ بگرێت زاڵبن بەسەر كۆرەكدا.

قسەكەرێكێكیش بەناوی كۆڕەكەوە وتی: ئەو قسانە "جێگەی متمانە نین" ، چونكە مەرجەكانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی عێراقی، كە خزمەتگوزارییەكانی سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە و كۆرەكیش دەخاتە ناو بازاری كاغەزە داراییەكانی عێراقەوە، بەشێك بووە لەو گفتوگۆكان كاتێك پڕۆژە هاوبەشەكەی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقی‌ پێك هاتووە . 

ئێستا هەردوو كۆمپانیای "ئۆڕنج و ئەجیلیتی" بەگوێرەی داوای ژمارە 1782، كە رێگە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دەدات لەبەرانبەر ئەوانەی لە ڕێوشوێنی یاساییەوە گلاوان لەدرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كە لە بەردەم دادگا ئەمریكییەكاندا داوای بەڵگە بكەن، داوای تۆمارە داراییەكانی كۆڕەك دەكەن لە بانكەكان، بۆیە داوایەكیان پێشكەش بە ویلایەتی باشوور لەنیویۆڕك كردووە بۆ بانگهێشتكردنی "بانكی سیتی ، HSBC ، ستاندارت چارتر ، بانكی ملیۆن نیویۆڕك ، وێڵز فاگۆ ، بۆ دەستكەوتنی زانیاری درایی بۆ سەلماندنی "دەستێوەردانی ناوخۆیی و مامەڵەكردن بە داهاتەكان  و خراپ بەرێوەبردن" لە لایەن بەشدارە لۆكاڵییەكانی كۆڕەكەوە بە سەرۆكایەتی بارزانی. 

ئەوان تۆمەتەكانیان لەسەر ئەوە چڕكردووەتەوە، كە لە دیسەمبەری 2011  كۆرەك  بڕە  قەرزێكی بە بەهای 150 ملیۆن دۆلاری لە بانقی "IBL" لوبنانییەوە ڕاكیشاوە، وەبەرهێنەرەكانی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقیش بەم ژمێرە بانكییەیان نەزانیووە، دواتر ئەو بڕپارانە لە نێوان ژمێرە جیاوازەكانی كۆمپانیاكە و ژمێرە بانكییەكانی بەڕێز بارزانییەوە مامەلەی پێوەكراوە.

هەر وەك وتەبێژەكەی كۆمپانیای ڕاگەیاندنە فەڕەنسییەكەش ڕایگەیاندووە: "كۆمپانیای ئۆرێنج" پرسەكانی‌ داوای ژمارە 1782 ی بەجدی وەرگرتوون.

داواكە ئەوەشی تێدایە، كە كۆمپانیای ڕاگەیاندن و پەیوەنییەكانی عێراقی ئامرازی جۆراوجۆر دەگرێتەبەر بۆ زانینی ئەو ڕەفتارانەی، كۆمپانیاكەی سیروان بارزانی  و لایەنی دیكە ئەنجامی داون  بەمەبەستی ڕاستكردنەوە  ئەو ڕەفتارانە‌.

هەروەها وتەبێژەكەی كۆرەكیش ڕایگەیاندووە، ئەو بڕە پارە تازە دانراوەی قسەو باسی لەبارەوە دەكرێت بەشێكە لە هەڵمەتی "زەوییە سوتماكەكان"، لە لایەن كۆمپانیای "ئۆرێنج و ئەجیلیتی"یەوە بۆ تێكشكاندنی كۆمپانیاكەیان. 

بەشدارانی دەستەی گەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراقیشی بەوە تۆمەتبار كردووە، كە "ڕاستییەكانیان شێواندووە و بە هەڵەش وەسفی ڕووداوەكانیان كردووە"و وتەبێژەكە  وتیشی: "سیروان بارزانی هەر بەو شێوەیە ڕەفتار دەكات، كە خزمەت بە بەرژەوەندی كۆڕەك و بەشدارەكانی و گەلی كوردستانی عیراق دەكات".

لەم پرسەدا دۆخی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جیاكراوەیە لەو داوایەی كۆمپانیای "ئەجیڵیتی" لەمانگی رابردوودا خستویەتییە بەردەم دادوەری نێودەوڵەتییەوەو ئامانجیشی وەرگرتنەوەی قەرەبووە بەبڕی 600 ملیۆن دۆلار.

سەرچاوە: FINANCIAL TIMES