پێنج بنەماڵەی دەوڵەمەندی ئەمریكی فەرمانڕەوایی جیهان دەكەن

جیهان

21/11/2018‌ 9863 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: حلمی رەسول رەزا
بەدانپێدانانی هەموو لایەك، بوونی دارایی لەسیستەمی سیاسی بەهێزترەو شادەماری ژیانە، كە لەلایەن خاوەن داراییەكانەوە بڕیارە چارەنووسسازەكان دەدرێت.

لەئێستادا پێنج خێزان هەیە لەجیهان، كە خاوەنی سامانێكی زۆرن‌و ئەو خێزانانەش بەشێوەیەكی نهێنی فەرمانڕەوایی جیهان دەكەن‌و چارەنووسی زەوی لەدەست ئەواندایە.

خێزانی "بۆش"ی ئەمەریكی
بوونی ئەم خێزانە لەسەر گۆرەپانی ئەمەریكی لە رووی سیاسییەوە لەسەردەستی "بریسكوت شیلدون بۆش"، كە "بۆشی گەورە" سەرۆكایەتی بانكی ئیتحادی گرتە دەست، ئەو شوێنەی كردووەتە بارەگایەكی نهێنی بۆ ونكردنی زێڕی حیزبی نازی، هەروەها بۆچوونێك هەیە "بۆش" سەركردایەتی كودەتایەكی كردووە بەهاوكاری لەگەڵ خێزانی "مۆرگان" و " روكفلر" و " دوبونت" دژی سەرۆك "فرانكلین رۆزفلت"، بەڵام هەوڵەكەیان شكستی هێنا. 

ئامانج لەم كودەتایە بەهێزكردنی بنەماكانی فاشییەت‌و دیكتاتۆرییەت بووە لەناو ئەمەریكادا، بەڵام رۆژنامەكان باسی ئەم هەواڵەیان نەكردووەو نەهێڵراوە بڵاوبكرێتەوە لەترسی بەهێزبوونی هەژمونی ئەو خێزانە. 

بە گشتی خێزانی بۆش بەیەكێك لە پێنج خێزانە بەهێزەكەی جیهان ئەژماردەكرێن‌و خاوەنی سامانێكی گەورەن.

خێزانی رۆكفلری ئەمەریكی
چالاكی ئابووری ئەم خێزانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1870، لەو كاتەی "جۆن رۆكفلر" هەستا بەدامەزراندنی كۆمپانیاكەی بەناوی "ستنادرد ئۆیل"، كە سامانەكەی بە 400 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرا.

سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا "رۆزفلت" هۆشداری داوە لەزیادبوونی هەژمونی "روكفلر"، بەوەی دەتوانێت حكومەتی سێبەر دروست بكات لەناو ئەمەریكادا، بۆ ئەم مەبەستەش پشتی بەپلانێكی زیرەكانە بەستووە، ئەوەش بە پارەداركردن و دروستكردنی بارەگای گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەنیویۆرك، سەرەرای پالپشتیكردنی كۆبوونەوە نهێنییەكانی كۆمەڵەی "بیلدربیرگ"، كە تێیدا دەوڵەمەندەكان‌و خاوەن هەژموونەكان رێكدەخران لەسەرتاسەری جیهاندا.

ئامانجیش لەم پرۆسەیە كۆكردنەوەی سامانی دەوڵەمەندەكان‌و گەشەپێدانی بوو، لە ئێستاشدا خێزانی "رۆكفلر" دەیانەوێت دەست بگرن بەسەر كۆمپانیاكانی "بریتش پترلیۆم" و "شیفرۆن"‌و "ئیكسۆن مۆبیل" و "بانك مانهاتن".

خێزانی رۆچیڵدی ئەمەریكی 
ئەم خێزانە خاوەنی سامان‌و دارایی زۆرن، سامانەكەیان بە 700 ملیارد دۆلار دەخەملێنرێت، دەوڵەمەندترین خێزانن لەسەر ئاستی جیهان، بەپێی كۆتا سەرژمێرییە داراییەكان. 

چالاكی ئابووری ئەم خێزانە لە ساڵی 1760ەوە دەستی پێكردووە و باوكیان "مایر ئەمشیل رۆچیلد"، لەگەورە بازرگانەكان بووەو هەوڵیداوە كوڕەكانی لە بەرزترین ناوەندە داراییە جیهانەكان دابنێت.

خێزانی ناوبراو هەڵدەستان بە پارەداركردنی حكومەت و میرنشیەكان، ئەمەش هۆكار بوو بۆ هەڵگیرسانی جەنگەكانی "ناپلیۆن" و لایەنگرێكی سەرەكی بوون تێیدا، لە رۆژنامە ئەوروپییەكاندا وەها وەسفی ئەم خێزانە كراوە بەوەی هاوكاری‌و دەڵاڵیان بۆ پاشاكانی كیشوەری ئەوروپا كردوەو، لەهەمان كاتدا پاڵپشتی پارتی كۆمارییەكانی ئەمەریكایان كردووە.

خێزانی دوبونتی ئەمەریكی
سەرەتای ناوبانگی ئەم خێزانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1802، كاتێك "ئەلوتیر ئرینیە" هەستا بە دامەزراندنی كارگەیەك لەویلایەتی "لویزیانا" بەمەبەستی بەرهەمهێنانی باروت. 

ئەوەی هەژمونی ئەم خێزانەی زیاتر كرد، نێوەندگیرییان بوو لەساڵی 1803 بۆ كۆتایی پێهێنانی كڕینی ویلایەتی لویزیانا لەلایەن ناپلیۆن پۆناپارت، لەكاتی جەنگی جیهانی یەكەمدا كۆمپانیای بارود، 40% ی چەك و چۆڵی جەنگەكەیان دابیندەكرد، بەهەمان شێوە لە جەنگی جیهانی دووەمیش ئەو رۆڵەیان گێڕا بەوەی كۆمپانیاكەیان مادەی "پۆلوتینیۆم"یان بەرهەم دەهێنا، كە رەگەزێكی بنەڕەتی بوو بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی، لە ئێستاشدا كۆمپانیای باروت گەورەترین بەرهەمهێنەری رەگە رووەكییەكانە لە دروستكردنی جیناتدا.

خێزانی مۆرگانی ئەمەریكی 
ناوبانگی ئەم خێزانە دەگەرێتەوە بۆ ئەو كاتەی ئەمەریكا تووشی تەنگەشەی  ئابووری گەورە بووەوە ‌ ساڵی 1893، لەو كاتەدا، ئەم خێزانە بە هاوكاری خێزانی "رۆچیلد" پاڵشتی دارایی گەنجینەی ئەمەریكایان دەكرد بەپێدانی قەرزێك بە بڕی سێ ملیۆن‌و نیو ئۆنسەی ئاڵتوونی و لەگەڵ فراوانبوونی كارە ئابوورییەكانیان هەستان بە دامەزراندنی كۆمپانیا گەورەكان لەناو ئەمەریكادا ئەوانیش، كۆمپانیای پۆڵای ئەمەریكی، ئای تی ئیند و جنرال ئەلیكترك.

هەژموونی خێزانی مۆرگان هۆكاری سەرەكی بوو بۆ ئەوەی تاوانبار بكرێن لەبەشداریكردنی ئەمەریكا لە جەنگی جیهانی یەكەمدا، ئامانجیش لەم بەشداریكردنەی شەڕ پاراستنی قەرزەكانی خیزانی ناوبراوە، كە بە فەرەنساو روسیایان دابوو، لەكاتی جەنگیشدا "م‌ورگانی كوڕ" قەرزیدا بەگەنجینەی ئەمەریكا بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار بەقازانجی سووی 1%..

ئەو قسە بەناوبانگانەی دەربارەی ئەم خێزانە دەكرێن ئەوەیە، هۆكاری سەرەكی بونو بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی "بێرل هاربر" ی بەناوبانگ، كە تێیدا ژاپۆن هێرشی كردە سەر بنكەیەكی دەریایی ئەمەریكی ئەمە لەلایەك، دەست تێكەڵ كردنیان لەگەڵ هەریەك لەخێزانی "ودان كلاز" و "ئیواساكی" خاوەنی كۆمپانیاكانی "میتسوی" و " میتسۆبۆشی" لەلایەكی تر.

خێزانی مۆرگان خاوەنی گەورەترین یەدەگی زێڕن لە جیهاندا، لەمیانی بوونی پەیوەندییان بە بانكی فیدراڵییەوە لەشاری نیویۆرك.