تائێستا تەرمی خاشقچی لەبیری ئاوەكەی باڵیۆزخانەی سعودییەیە لەئەستەمبوڵ

جیهان

02/01/2019‌ 4143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
پاش تێپەڕینی سێ مانگ لەكوشتنی جەمال خاشڤچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعودی لەباڵیۆزخانەی سعودییە لەئەستەمبوڵی توركیا لێكۆڵینەوەكان لەسەری بەردەوامەو زانیاری نوێش لەبارەی شوێنی تەرمەكەی ئاشكرابووە.

هەفتەی ڕابردوو كتێێك لەتوركیادا بڵاوكراوەتەوە، كە نەتەنیا ڕووگەی نوێ لە كوشتنی ئەم ڕۆژنامەنووسە دەردەخات، بەڵكو بەڵگەی ئەوەش دەهێنێتەوە، هێشتا تەرمی ئەو لەبیری ئاوی شوێنی مانەوەی باڵیۆزی سعودییە لەئەستەنبوڵ.

بەپێی ئەموكتێبە نوێیە، كە لەم كۆتایاندا لە توركیادا چاپ و بڵاوكراوەتەوە، تەواوی بەڵگە بەدەستهاتووەكان بەهۆی تیمی لێكۆڵینەوەی ئەو وڵاتەوە دەریدەخات پارچەكانی تەرمی خاشقچی بەوردی و وریاییەوە بەهۆی تیمی تیرۆركردنی سعودییە لە بیرە ئاوی نێو باخی شوێنی مانەوەی باڵیۆزی سعودییە لە ئەستەمبوڵدا جێی بۆ كراوەتەوە.

ڕاستییە تاڵەكانی كوشتنی جەمال خاشقچی
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی "حوریەت"ی توركیا، هەفتەی ڕابردوو كتێبێك بەناوی " دوژمنگەرێتی دیپلوماسیانە، ڕاستییە تاڵەكانی كوشتنی خاشقچی" لەتوركیادا بڵاوكرایەوە، كە پڕ لە گفتگۆی مشتومڕئاسا و بڵاونەكراوەی پلە باڵاكانی ئەمنی و ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەكانی توركیای لەبارەی ئەم تاوانەوەی تێدا بڵاوكراوەتەوە.

عەبدوڕەحمان شیمشێك، نەزیف قارەمان و فەرهات ئونلۆ، نووسەرانی ئەم كتێبە بەئاماژەدان بەو چاوپێكەوتنانەی، كە لەگەڵ پلەباڵاكانیی توركیادا هەیانبووە، دەڵێن، بەو پێیەی هێشتا حكومەتی سعودییە مۆڵەتی ئەوەی نەداوە لەبیرە ئاوی نێو باخی شوێنی مانەوەی باڵیۆزی سعودییە لەئەستەمبوڵ پشكنینی ورد بكرێت، ئەگەرە بەهێزەكان بۆ ئەوە دەچن، پارچەپارچەكانی تەرمی خاشقچیی لەم بیرە ئاوەدا بوو بێت، هەڵبەت ئەگەری ئەوەش هەیە پارچەپارچەكانی تری تەرمی ئەو لە بەشێكی تری شوێنی مانەوەی باڵیۆزەكەدا بێت‌و شاردرابێتەوە.

پلەباڵاكانی سعودییە پێشتر مۆڵەتیان بەتیمی پشكنین و لێكۆڵینەوەی توركیادا دا، كە لە ئاوی نێو بیرەكە، نموونە و سەمپڵ وەربگرن، بەڵام تا ئێستا لە پاش داواكاری توركیا بۆ خاڵی كردنەوەی تەواوی ئاوی نێو بیرەكە و پشكنینی وردی ئەو، دژایەتییان كردووە.

عەبدوڕەحمان شیمشك، بەئاماژەدان بەوەی هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەهۆی پەیماننامەی ڤیەننا و بەپاڕێزراو هێشتنەوەی شوێنی مانەوەی كەسانی دیپلوماسی، نەیانتوانیوە شوێنی مانەوەی باڵیۆز ئازادانە بپشكنن. 

لەو بارەیەوە دەنووسێت، ئەگەری ئەوە هەیە پاش ئەوەی تەرمەكەیان لە كیسەی دژە ئاودا پێچابێتەوە، ئەویان لەنێو بیرەكەدا جێگیر كردبێت و شوێنیان بۆ ڕیكخستبێت، هێشتاش ئەم ئەگەرە بوونی هەیە، كە تەرمی ئەو لە نێو بیرەكەدا بێت.

نووسەرانی كتێبەكە لەگەڵ ئەوەی، كە ئاماژە بەوە دەكەن، پلەباڵاكای توركیا هەندێك ڕاپۆرتیان لەبارەی تۆمارە دەنگییەكانی كاتی كوشتنی خاشقچییان بەوان پێشكەشكردووە، دەڵێن: بكەرانی ئەم تاوانە لەلایەن ئەندامانی ژێر فورمانی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشین بەناوی (هێزی پڵنگ)ەوە كارەكەیان جێبەجێكردووە. 

ئەوان پاش شوێنپێهەڵگرتن و ڕەدوكەوتنی خاشقچی و لێكۆڵینەوە لە هەندێك ناوچەی وەكوو دارستانی "بیلگراد" و ڤێلایەكی ڕازاوە لە "یالووا"، ئۆپەڕاسیۆنەكەیان دەستپێكردووە.

هەر ‌بەپێی ئەو تۆمارە دەنگییانە ئەوە ڕوونبووەتەوە، كە دوو ئەندامی هێزی تیرۆری سعودییە واتە ماهیر عەبدولعەزیز تەییب پلەباڵای تیمی ئەمنیی بن سەلمان و سەلاح محەمەد تەبیقی، پسپۆڕی توێكاری تەرم، نزیكەی كاتژمێرێك پێش لەكووشتنی جەمال خاشقچی، لە نێو باڵیۆزخانەكەدا پێكەوە قسەیان كردووە .

لەموتۆمارە دەنگییەدا ئەوە دەبیسترێت، كە ئەم دوانە بە یەكتر دەڵێن "بەو دەڵێین، كە ئێمە تۆ بۆ ڕیاز دەبەین، ئەگەر ناڕەزایەتی نیشاندا، ئەو دەكوژین و پاشان تەرمەكەشی شوێن بزر دەكەین".

لەكتێبەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە ئەم بەشە لە تۆماری دەنگی بوو كە "جینا هاسپێل" سەرۆكی دەزگای هەواڵگری  CIAی ئەمریكای قەناعەت پێكرد، كە سعوودییەكان خاشقچییان كوشتووە و كاتێك كە ئەو بەشە لە تۆماری دەنگییەكی لە نووسینگەی دەزگای هەواڵگریی توركیا دەبیست، بێدەنگییەكی كوژێنەرانە باڵی بەسەر نووسینگەكەدا لەمكاتەدا كێشابوو.
 
نەزیف قارەمان لەبەشێك لە كتێبەكەدا دەنووسێت، پلەباڵاكانی دەزگای هەواڵگری بەریتانیاش كاتێك بۆ ئەستەنبول هاتبوون، گوێیان لە فایلە دەنگییە گرتبوو، وەرگێڕەكەی ئەوانیش كاتی گووتن و وەرگێڕانی گفتگۆكان، دەستی بە گریان كرد.

بەم پێیە، شتێك وەرگێڕە بەریتانییەكەی خستەگریان، ئەم گفتگۆو دەنگی تێكهەڵچوون و گرژیانەی نێو تۆمارە دەنگییەكە بوو ، كە خاشقچی  بەدەنگی بەرز دەیوت: من ناچمەوە بۆ ڕیاز، لەكاتێكدا دەنگی كەرەستەی كانزایی كوشتن وەك، چەقۆ و مشار، كە لەسەر مێزی باڵێۆزدا دانرابوو، دەهاتە بەرگوێ.

كاتێك پێنج كەس لە تیمی تێرور هێرشیان بۆ سەر خاشقچی كرد و هەوڵیاندا ڕێگری لە هاتووهاواری ئەو بكەن، دەبیسترا، "دەمم دامەخەن، من نەخۆشی ڕبۆم هەیە، ئێوە من دەخنكێنن."

پلەباڵاكان توركیا بەنووسەرانی كتێبەكەیان وتووە، كە لە بەردەوامیدا ، تەبیقی توێكار، پاش مژین و خاڵی كردنی خوێنی خاشقچی بەهۆی جیهازی هەڵمژینی تایبەتی بەخۆی‌و ڕژاندنی لەنێو مەنهۆڵی ئاوی حەمامەكە، بەسوودوەرگرتن لە مشاڕی كارەبایی تەرمی ئەوی پارچەپارچە كردووە و پاش نیو كاتژمێریش فرمان دەكات چەند عەلاگەیەك بۆ ئەو بێنن.

بەپێی وردەكارییە نوێیەكان لەم تۆمارە دەنگییە، كە تا ئێستاكە بڵاونەكراوەتەوە، تەبیقی دەڵێت: من دەزانم چۆن تەرم بەباشی پارچە پارچە بكەم.  ئەڵبەت تا ئێستاك لەسەر تەرمێكی گەرمدا كارم نەكردووە، بەڵام ئەمەش بەئاسانی دەتوانم ئەنجام بدەم.

نووسەرانی كتێبەكە بەگێڕانەوە لە پلە باڵا ئەمنییەكانەوە دەڵێن، تیمی تیرۆری سعودی بەهۆی هێزی پڵینگەوە بەسەرۆكایەتی ئەحمەد عەسیری و سعود قەحتانی ئاراستەدەكران، چوار كەسیتر ، جگە لەم تیمە 15 كەسییە، دەورێكی گرنگیان لەم تاوانەدا هەبوو، كە ئەوانیش ئەحمەد عەبدوڵڵا موزینی، وابەستەی سەربازی باڵیۆزخانەی ئەستەنبوڵ، سەعەد موئەیەد قەڕەنی، موفلیح موسڵیح و عەبدولعەزیز سڵێمان قەموزی، بوون.

عەبدوڕەحمان شیمشك لەبەشێك لەم كتێبەدا نووسیوییەتی، مۆزینی هەواڵی ئەوەی نەبووە، كە كاتی هاتنە ناوەوەی لەگەڵ دوو كەسی دەزگای ئەمنیی سعودی تر بۆ دارستانی بیلگراد لە بەرواری 1ی ئۆكتۆبەر، ڕێكخراوی هەواڵگریی توركیاMIT ئەوانی ڕەدووكەوتە و شوێنپێهەڵگر كردووە. دەزگای میتی توركی سەرەتا گومانی كردبوو كە ئەوان دەیانەوێت ئۆپەڕاسیۆنی تێكدەرانە ئەنجامبدەن، بەڵام پاشان تێگەیشتن خەریكی ئۆپەڕاسیۆنی ناساندنی شوێنێك بۆ شاردنەوەی تەرمی خاشقچییەوەن.

لەە كتێبەدا هەروەها لێپرسینەوەی پلەباڵاكانی توركیا لە سعودییەش باسكراوە، كە دەڵێن لەگەڵ بانگەشەكانی ڕیاز، گومانلێكراوە ناوبراوەكان هێشتاكە دەستگیر نەكراون و تەنانەت تەبیقی لەگەڵ خێزانەكەی لە ڤێلایەكی ڕازاوەلە شاری جەدەدا ژیانیی ئاسایی خۆی دەگوزەرێنێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ڕاگەیەندنەكانی توركیا لەم ڕۆژانەدا فلیمێكی نوێی تیمی تیرۆركردنی جەمال خاشقچی بۆ شوێنی مانەوەی باڵیۆزی سعودیایان لە ئەستەنبول لەگەڵ چەند عەلاگەیەكدا بڵاوكردەوە، كە گریمانەی لەنێوبردنی تەرمی ئەوی لەم بینایەدای بەهێرتر كرد. 

خاشقچی 59ساڵە لە ڕۆژی دووەمی ئۆكتۆبەردا بۆ كاروباری هاوسەرگیری خۆی بۆ باڵیۆزخانەی سعودیا لە ئەستەنبوول ڕۆیشت، بەڵام چیتر نەگەڕایەوە. بەدوای گوشارەكانی توركیا و دركاندنی لەسەرخۆی هەندێك زانیاریی لە شێوازی كوشتنی ئەو، دادگای گشتی سعودیا پاش گۆڕینی چەند جارەی بیروڕاكانی لەمبارەیەوە، لەئەنجامدا لە بەرواری 15ی نۆڤەمبێردا، دانی بەوەدانا كە ئەم ڕۆژنامەوانە ڕەخنەگرەی سعودیا لە نێو بینای باڵیۆزی سعودیادا كوژراوە و پاشان پارچە پارچە كراوە.

تۆڕی هەواڵی CNNیش ماوەیەك لەمەوبەر ئاماژەی بەوەكرد، كەدەقی تۆماری دەنگی وەرگێڕدراوی ساتەكانی كۆتایی جەمال خاشقچی لەگەڵ هێزی تیرۆری لە باڵیۆزخانەی سعودیای لە ئەستەنبول پێگەیشتوو