چیرۆكی سەركەوتنی بین.. ئەو كارەكتەرەی بە بێدەنگی خۆی سەلماند

جیهان

13/01/2019‌ 2159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
كاروانی هونەری ئەكتەری بەریتانی "ڕوان ئەتیكنسۆن" زیاتر لە 50 بەرهەم لەخۆ دەگرێت، كە لەیادەوەری جیهاندا هەر بەكارەكتەری "مستەر بین" دەناسرێت.

ئەو هونەرمەندە كۆمیدییە بێ دەنگە دەموچاوە لاستیكییەی لە نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو لە دایك بووە، هێشتا زۆرێك بە "چارلی چاپڵن" ی سەدەی تازەی دەدەنە قەڵەم ، ئەمەش بەهۆی پشتبەستنی بەكۆمیدیایەكی خاڵی لە هەر وشەیەك جگە لە هەندێك وشەی كەم.

لەم چەند دێڕەدا ڕاستییە ورژێنەرەكانی پشت سەرهەڵدانی كەسایەتی ((مسترە بین)) دەخەینەڕوو، كە لە دیارترین خەسڵەتەكانی بومیمباغە سورە بچكۆلەكەی، ئۆتۆمبیلە بچكۆلە زەردەكەی، ورچە دومیە بچوكەكەی دەستی. 

بین ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو بۆنەی 63 ساڵی لە دایك بوونی بەریوەچوو، كە  یەكێكە لە دەوڵەمەندترین كەسەكانی جیهان . 

كۆمیدیا بێدەنگەكە بەڕێكەوت لە دایك بوو 
سەرباری ئەوەی یەكەم دەركەوتنی مستەر بین لە یەنایەری 1990 لە شاشەی تەلەفزیۆنەوە لە كەناڵی ((ئی تی ڤی)) بەریتانی بوو، بەڵام دەركەوتنی ڕاستەقینەی 10 ساڵ پێش ئەو بەروارە بوو كاتێك مستەر بین لە هەوڵی‌ بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بوو لە بواری ئەندازیاری كارەبادا. 

ئەتكینسۆن هێشتا ئەوەی لە بیرە كە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 25 ساڵ بەسەر دەركەوتنی كارەكتەرەكەیدا لێدوانی بۆ كەناڵی "دی ڤی دی" داوەو  ووتوویەتی "لە تێرمی یەكەمی خوێندنم لە زانكۆی ئۆكسفۆرد داوام لێكرا لەسەر شانۆی ئۆكسفۆڕد دیمەنێك (ئسكتش) پێشكەش بكەم، بەڵام ئەو كات من ئامادەباشی تەواوم نەبوو".

بەردەوام بوو: " شتێكی تایبەتم ئامادە نەكردبوو، بۆیە دەبوو لە ماوەی 48 كاژێردا شتێكی لەخۆەوە ئامادە بكەم تاوەكو لە ماوەی 5 خولەكدا لەسەر شانۆ پێشكەشی بكەم، لەبەردەم ئاوێنە وەستام و دەستم كرد بە یاریكردن بە دەموچاوم، لەمەشەوە و بە تێپەربوونی كات ئەو كارەكتەرە بێدەنگە سەیروسەمەریەم پەرەپێدا".

سەرباری ئەوەی سەرەتای كارەكتەری مستەر بین لە بەردەم ئاوێنەوە دەستیپێكرد، بەڵام بڕیاریدا هەموو باوەڕی خۆی لە دەموچاویدا كۆبكاتەوە، جا دوای ئەوەی لەسەر شانۆی ئۆكسفۆرد سەركەوتوو بوو و زۆر بە توندی جەماوەری هێنایە پێكەنین، كاروانی سەركەوتنەكانی دەستیان پێكرد ، مستەر بین لە لێدوانێكیدا بۆ بە كەناڵی ئاسمانی " بی بی سی" ووتی لەوساوە بڕیارمدا تەماشی دەمووچاوی خۆم نەكەم، چونكە بڕوای تەواوم بەوە هەبوو كە سەركەوتوو دەبم لە گەیاندنی پەیامەكەم كە وێنەكێشانی خەندە و بزەیە لەسەر لێو و ڕووی خەڵك.
كارەكتەری مستەربین لە ئەكتەرێكی فەڕەنسییەوە وەرگیراوە

ڕوان ئەتكیسنون بە درێژایی ساڵانی كاركردنی ئەوەی دووبارە كردۆتەوە كە ئەو بە ئەكتەری فەڕەنسی "جاك تاتی" كاریگەر‌ بووە و ئەو ئەكتەرە كاریگەرییەكی گەورەی بەسەر كارەكتەری مستەربینەوە هەیە.

ئەتكینسون ئەوەشی ڕوون كردەوە كە: (( گرنگیدانی بە كۆمیدیای جەستەیی لەوەوە هاتووە كە فیلمێكی ((جاك تاتی))  بە نانیشانی ((مستەر هولوت هولیدای))  یان (( پشووی هۆڵت هۆڵیدای)) بینیووە و كاریگەری زۆری لەسەر دروستكردووە‌، چونكە هەڵوێستی كۆمیدی لەخۆوەی (ارتجال) لەخۆگرتبوو كە ئەو زۆری بەدڵ بووە.

بۆ بە دیاریكراوی ناوی "مستەر بین" ی هەڵبژارد
 ڕەنگە زۆرێك نەزانن كە كارەكتەری مستەر بین لە سەرەتادا ناوی "مستەر وایت" بوو، بەڵام بەرهەمهێنەرانی زنجیرە تەلەفزیۆنییەكە بڕیاری گۆڕینیاندا، ناوی چەند سەوزەیەكیان پێشنیار كرد بۆ ناونانی كارەكتەرەكە، تا لە كۆتایدا لەسەر ناوی "مستەر بین" رێككەوتن كە بە ئینگلیزی ووشەی بین=bean) واتای فاسۆلیا دەگەیەنێت.

نهێنی عشقی منداڵان بۆ مستەر بین
ڕوان ئەتیكنسون (مستەربین) لە ساڵی 2003  و لە لێداوانیكی بۆ پێگەی "ئەی جی بی" دەڵێت نهێنی عاشقبوونی منداڵان بۆ كارەكتەری مستەربین بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە كارەكتەرەكە "منداڵیكی بچوكە لە جەستەی كەسیكی پێگەیشتوودا" ، بۆیە دواتر زنجیرە كارتۆنێكیش بەو ناوەو پێشكەشكرا. 

وازهێنان بەڵام...
ڕوان ئەتیكنسون لە نۆڤەمبەری 2012 و دوای پیشكەشكردنی 14 بەرهەمی تەلەفزیۆنی و زنجیرە كارتۆنێك بۆ منداڵان، وازهێنانی خۆی لە بەرجەستەكردنی كەسایەتی مستەر‌ بین ڕاگەیاند، هۆكاری ئەمەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە توانستی جەستەیی لە كەمیداوە، چونكە كارەكتەرەكەی ئەو تا ڕادەیەكی زۆر پشت بە توانای جەستەیی دەبەستێت.

بەڵام لە 2015 دووبارە ئەتیكنسون لە كارەكتەری "مستەر بین" دا دەركەوتەوه،‌ ئەمەش تەنها بە پێشكەشكردنی یەك بەرنامەبە ناونیشانی "زە فیونیڕاڵ" یان "مەراسیمی بەخاكسپاردن" ، ئەمەش بە بۆنەی تێپەربوونی 25 ساڵ بوو بەسەر ئەو كەسایەتییە ڕیزپەرەی جیهانی كۆمیدیا. 

بەهۆی كارەكتەری "مستەر بین" ەوە ڕوان ئەتیكنسون بووە یەكێك لە بەناوبانگترین كەسانی جیهان، سامانەكەشی بە 132 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەخەمڵێندرێت، خاوەنی كۆمەڵێك ئۆتۆمبێلی گرانبەهای پێشبڕكێشە.

ڕوان ئەتیكنسون چیرۆكی سەركەوتنی خۆی بۆ ئەو بیردۆزە دەگێڕێتەوە كە دەڵێت: (( بۆ ئەوەی سەركەوتووبیت پێویستت بەوە نییە قۆز بیت یان جەستەیەكی نمونەیەی و باڵایەكی بەرزت هەبێت، تاكە شتیك پێویستت پێیەتی كۆششكردنە لە كاردا)).