ڤاڵڤێردی هۆشداری دەدات

وەرزش

20/01/2019‌ 284 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە هۆشداریدایە یاریزانانی یانەكەی، ئەوەش بۆ یاری بەرانبەر لیڤانیس.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، دەبێت یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئاگاداربن، چونكە یانەی لیگانیس ئاسایی نین‌و تیپێكی زۆر باش‌و تۆكمەن.

ڤاڵڤێردی راشیگەیاند، یانەی لیگانیس تیپێكی چالاكی خولی ئیسپانییە، بۆیە دەبێت بەباشی خۆمان بۆ ئەو یانە ئامادە بكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە لەچوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی یانەی لیگانیس ببێتەوە.

هـ ـ ح