وێنە.. سریلانکا یادی ٧١ ساڵەی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان کردەوە

کوردستان

06/02/2019‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سریلانکییەکان یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.

ڕۆژی ٤ی شوباتی هەموو ساڵێک یادی سەربەخۆیی وڵاتی سریلانکایە و لە سەرتاسەری جیهاندا سریلانکییەکان لە چەند ڕۆژی سەرەتای مانگی شوباتدا یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان دەکەنەوە کە پێش ٧١ ساڵ سەربەخۆییان لە ژێر داگیرکاری بەریتانیەکان وەرگرت.

ڕۆژی سێ‌شەممە ٥ی شوبات بۆ یەکەم جار لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان کردەوە.

ئەو مەراسیمە لەلایەن کوسنوڵخانەی سریلانکاوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرابو کە لەساڵی ٢٠١٧ەوە کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەریمی کوردستان کراوەتەوە.

لەمەراسیمەکەدا پارێزگارانی سلێمانی و هەولێر و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم بەشدار بون.

چەند هاوڵاتییەکی سریلاکیش کە بۆ کارکردن هاتونەتە شارەکانی هەرێم لەو مەراسیمەدا بە چەند چالاکییەکی هونەری بەشداریان کرد.

کۆماری سریلانکای دیموکراتی دەکەوێتە باشوری ئاسیا و باکوری دەریای هیندیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٢٢ ملیۆنە و لە گەلانی سریلانکی و تامیلی چەند کەمە نەتەوەیەکی دیکە پێکهاتون و لە ڕۆژی ٤ی شوباتی ١٩٤٨ەوە دوای سێ جار لە داگیرکردن لەلایەن وڵاتانی جیاوازەو سەربەخۆیی بەدەست هێنا.
هـ ـ ر