شارپرێس:
ئیڤان ڕاكیتیچی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕایگه‌یاند، یانه‌كه‌ی به‌یاریكردن له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاسووده‌یه.
راكیتیچ كه تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی دژی ڕیاڵ مه‌درید تۆماركرد له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، كاتێك له‌به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌چنه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، هه‌ست به‌ئاسوده‌یی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك توانجێك بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
ئه‌و یاریزانه ستایشی ئاستی به‌رزی یاریزانانی یانه‌كه‌ی ده‌كات، كه به‌شێوه‌یه‌كی نمونه‌یی یارییان كردوه‌و رێگربوون له‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گۆڵی یه‌كسانبوون یان گۆڵ به‌ئامانجی بردنه‌وه تۆمار بكات.
ڕاكیتیچ ده‌شڵێ، ئێستا یانه‌كه‌ی هه‌نگاوی گرنگی ناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
ڕ . ج