ئیفانكا: قورسترین ئەرك لەجیهاندا ئەوەیە كچی ترامپ بیت

جیهان

04/03/2019‌ 1261 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیفانكا ترامپی ترمپی كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، هەندێك قسەی لەگەڵ كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی بەناوبانگی وڵاتەكەی كرد، دوای ئەوەی خوانێكی بۆ رێكخستبوون.

بەپێی رۆژنامەكان، ئیفانكا لەقسەكانی باسی لەوە كردووە، كە قورسترین ئەرك لەجیهاندا ئەوەیە، كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بین.

لەو ئێوارە خوانە جگە لەئامادەبوونی ئیفانكا جارید كۆشنەری راوێژكاری دۆناڵد ترامپ ئامادە بووە، كە ئەویش قسەی بۆ رۆژنامەنووسان كردووە، كە ناوبراو هاوكات هاوسەری كچەكەی ترامپە.

كچەكەی ترامپ قسەكانی روونكردووەتەوەو هۆكاری ئەو قسانەشی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كە خەڵكی چاوەڕوانییەكی زۆری لێدەكەن، بۆیە قوسە كچی دۆناڵد ترامپ بیت.

هـ ـ ح