سەرمایەدارێك پێشبڕكییەك بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرێك بۆ كچەكەی ڕێكدەخات

جیهان

06/03/2019‌ 1273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
گەورە بازرگانێكی بواری سەوزە و میوە لە وڵاتی تایلەند دەیەوێت پێشبڕكییەك سازبكات بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرێك بۆ كچە بچووكەكەی ، كە تێیدا براوەی پێشبڕكێكە (٣١٤١٨٠ ) دۆلاری ئەمەریكی بەدەستدەهێنێت و دەبێتە میراتگری بازرگانییە گەورەكەی .

ئارنۆن رۆدتونجی تەمەن (٥٨) ساڵ رایگەیاندووە، لە هاوسەرێك دەگەڕێت بۆ كجە تەمەن ( ٢٦) ساڵییەكەی ، بەو بۆنەیەوە سەدان پیاو بۆ ئەوەی پێشبڕكێكە ببنەوە داواكارییان پێشكەش كردووە ، بەڵام تائێستا نازانرێت مەرجەكانی ئەو كەسە چییە بۆ هەڵبژاردنی كەسێكی گونجاو .

ئارنۆن راشیگەیاندووە، كەسێكم دەوێت بۆ كچەكەم، كە چاودێریی بازرگانییەكەم بكات ، وایلێبكات هەر بەردەوام بێت ، ئەگەر چاوەڕێی ئەوە بكەم كەسێك بێت و داوای كچەكەم بكات ئەوە زۆری پێدەچێت ، بۆیە بەزوویی هاوسەرێكم  بۆ كچەكەم دەوێت.

كارنسیتا رۆدتونج، كچی ئەو بازرگانە دەڵێت: من ئەو بیرۆكەیەی باوكم رەت ناكەمەوەو دەشڵێت: رازیكردنم زۆر قورس نییە ، تەنیا پیاوێكم دەوێت لەكاتی بۆنەكاندا بەخەڵكی بناسێنم و سێڵفیشی لەگەڵ بگرم.