ئەگۆیرۆ یاریزانی مانگی خولی ئینگلیزی بوو

وەرزش

09/03/2019‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سێرخیۆ ئەگۆیرۆی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی مان سیتی وەك یاریزانی مانگی رابردووی خولی ئینگلیزی دیاریكرا.

پێگەی فەرمی خولی ئینگلیزی بڵاویكردەوە، ئەگۆیرۆ لەمانگی دوو باشترین ئاستی پێشكەش كردووە، بۆیە وەك باشترین یاریزان دەستنیشانكراوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەگۆیرۆ چوار یاری لەو مانگە ئەنجامداوەو چوار بردنەوەی لەگەڵ یانەی مان سیتی تۆماركردووەو حەوت گۆڵیشی تۆماركردووە.

ئەو یاریزانە، كە تەمەنی سی ساڵە 18 گۆڵی هەیە لەخولی ئینگلیزی تائێستا گۆڵكاری خولەكەیە.

هـ ـ ح