مارسیلۆ هاوشێوەی رۆناڵدۆ دەچێتە یۆڤانتۆس

وەرزش

09/03/2019‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارسیلۆ ئۆلیڤێرای پەرازیلی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەم نزیكانە یانە مەدریدییەكە جێدەهێڵێت‌و روو لەخولی ئیتالی‌و یانەی یۆڤانتۆس دەكات.

بەپێی رۆژنامەی "thesun"ی بەریتانی، مارسیلۆ هاوشێوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ روو لەخولی ئیتالی دەكات.

بەپێی رۆژنامەكە گرێبەستی مارسیلۆو یۆڤانتۆس لەهاوینی داهاتوو واژوو دەكرێت، ئەویش بە بەهای 12 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەك وەرز.

هاوینی رابردوو یانەی یۆڤانتۆس بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ رۆناڵدۆی لەیانەی ریاڵ مەدرید كڕی، ئەوەش بەهۆی بوونی كێشە لەنێوان ئەواندا، كە ئێستا كێشە لەنێوان مارسیلۆو ریاڵ مەدرید هەیە.

ریاڵ مەدرید ساڵی 2007 مارسیلۆی كڕی، كە چەند وەرزێكە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانە مەدریدییەكە پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە