شارپرێس:
ئەو شارەی لای گەشتیاران بە ڕابردووەكەیو كۆشك و تەلارەزێڕپۆشكراوەكانی و مۆسیقا كلاسیكییەكەی ناسراوە، نزیكەی یەك ملیۆن و نۆسەد هەزار كەسی تێدا نیشتەجێیە ، پێشی دەوترێت " ڤیەننای سوور "، چونكە بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ لەژێر حوكمی سیاسییە چەپەكاندا بووە ، هەروەك ڤیەننا بەوەش ناسراوە خزمەتگوزارییە گشتییەكان بە نرخێكی زۆر هەرزان پێشكەش دەكات .
ڤیەننا لە زۆر شت لە شاری زوریخی سویسرا دەچێت، كە ئەویش پلەی دووەمی هەیە وەك خۆشرتین شاری گونجاو بۆ ژیان ، لەو شتانەش ڤیەننا لە شاری زوریخ دەچێت وەك بوونی ڕووبەڕێكی مامناوەند ، ئاسایش و سەقامگیری ، بوونی رووبەرێكی فراوانی سەوزایی ، بەڵام زوریخ بەوە لە ڤیەننا جیاوازە، كە بەهۆی ئەوەی ناوەندێكی دارایی گرنگە شتەكان لێی گرانترە .
ئەو لیستەی دامەزراوەی میرسور بۆ كوالێتی ئاستی ژیان لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوی كردۆتەوە پێنج شارە یەكەمەكە لەگەڵ لیستەكەی ساڵی پار هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە ، تەنیا ئەوەندە هەیە كە شاری فرانكفۆرتی ئەڵمانیا لە پلەی پێنجەمەوە بەرز بۆتەوە بۆ پلەی سێێەم .
هەروەك ١٠ هەرە خراپترین شاری جیهان بۆ ژیان و گوزەران لەو لیستەی كە ٢٣١ شاری جیهانی لەخۆگرتووە وەك خۆیان ماونەتەوە ، بەجۆرێك بەغدادی پایتەختی عێراق لە پلەی كۆتاییدایە و دوای ئەو شاری بانجی لە كۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ، دواتریش ساری سەنعای پایتەختی یەمەن .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی