شارپرێس:
هەندێك كەس پێیانوایە، كە گەشتكردن بۆ وڵاتێكی تر خەرجییەكی زۆری دەوێت بەهۆی ئەو هەموو بارگرانییەی دەكەوێتە سەر گەشتیار هەر لەكڕینی بلیتی فڕۆكەو گرتنی هۆتێل و ژمارەیەك كاروباری تر كە وادەكات گەشتیار ناچار بیت بەردەوام پارە خەرج بكات.
بەڵام ئایا هەرگیز بیرت لەوە كردووەتەوە، كە گەشت بۆ دەرەوە بكەیت بە خەرجییەكی كەمتر هەمان ڕاددەی چێژ و خۆشی لە سەفەرەكەشت وەربگریت و بڕیكی زۆریش پارەت بۆ بگەڕێتەوە .
لێرەدا ئاگاداری ئەو ڕێگا و هونەرانە دەبین كە پێگەی smarttravel دیاری كردوون .
ئۆفەرە گەشتیارییەكان
پێش ئەوەی بیر لە گەشتكردن بكەیتەوە ، بگەڕێ بزانە لە وڵاتەكەی خۆت هیچ ئۆفەرێكی هەرزان نییە بۆ گەشتی دەرەوە ، ئەو جۆرە ئۆفەرانەش بە پارەی ناوخۆی وڵاتەكەت یان بە دۆلاری ئەمەریكایی لیكبدەوە تاوەكو تووشی سوپرایز نەبی بەوەی پارەیەكی زۆتر لەسەر كەوتووە .
چوون بۆ یەك جێگەی گەشتیاری
بیر لەوە بكەرەوە كە گەشت بۆ یەك وڵات یان یەك جێگای گەشتیاریی بكەیت ، ئەمە وادەكات كە قورسایی هاتن و چوون لەلایەك و هەندێ كرێ و خەرجی گواستنەوە و خەرجی چاوەرواننەكراوی ترت لەكۆڵ ببێتەوە .
خۆی گەشتی یەك جێگا وادەكات باشتر لە كولتوور و رۆشنبیری ئەو جێگایە ئاشنا ببی و باشتریش دەتوانی سوودیش لە هەموو كاتەكەت وەربگری لەوەی بەیەك نۆرە سەفەر بۆ چەند وڵاتێك بكەی.
هۆتێلە هەرزانەكان بگرە
لەجیاتی ئەوەی ژوورێك لە هۆتێلێكی گرانبەها بۆخۆت بگری كە پارەیەكی زۆرت لێدەبات ، دەتوانوانی هەندێ هۆتێلی تر هەیە سەرەرای ئەوەی خزمەتگوزاری باش پێشكەش دەكەن بەڵام نرخیشیان هەرزانە ، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بڕە پارەیەكی باشت بۆ بگەڕێتەو ە و چێژیش لە گەشتەكەت وەربگری.
گەڕان بەدوای كاتبەسەربردنی خۆڕایی
دەتوانیت بەدوای ئەو ئۆفەرانە بكەویت كە لەڕێگای ئینتەرنێتەوە یاخود لەڕێگای رۆژنامە ناوخۆییەكانەوە دەخرێنە روو ، وەكو ئاهەنگی مۆسیقی و مۆزەخانە و شوێنی كاتبەسەربردنی تر كە بەخۆڕاییە و ناچار نیت هیچ بڕە پارەیەكییاب بۆ بدەیت .
ئەو بلیتانە بەدەست بێنە كە داشكاندنیان تێدا كراوە
مەبەست لەو بلیتانەن كە هەندێ گەورە شار دەیانخەنە روو كە سەردانی هەندێ شوێنی گەشتیاریی و مۆزەخانە و بەكارهێنانی هۆكارەكانی گواستنەوەیە بەشێوەیەكی هەرزانتر.
پێش ئەوەی بگەڕییتەوە وڵاتەكەت هەموو پارە بیانییەكانت خەرج بكە
پەلە مەكە لە گۆڕینی پارەی وڵاتەكەی خۆت بۆ پارەی ئەو وڵاتەی بۆی دەچیت ، حسابێكی ئاسانی كۆی خەرجییەكانی یەكەم رۆژی گەشتەكەت بكە ، تاوەكو لەكاتی گەرانەوەت بۆ وڵاتی خۆت لەكاتی دووبارە گۆڕینەوەی پارە بیانییەكان بۆ دراوی نیشتیمانی وڵاتی خۆت تووشی زیان نەبی .
ئەگەر هاتو برێكی كەمت لە پارەی ئەو وڵاتە پێمابوو كە بۆی چوویت ئەوا هەوڵ بدە لەڕێگای كڕینی كەلوپەلەوە خەرجی بكەیت ، نەوەك بەهۆی گۆڕینەوەی دراوەوە زەرەری لێبكەی .
شەوان بەشەمەندەفەر سەفەر بكە
لەبەر دوو هۆكار ئەگەر گەشتی ماوە درێژت كرد ئەوە شەوان بە شەمەندەفەر گەشت بكە ، یەكەم لەبەر ئەوەی ئەگەر بەشەو گەشتت كرد وادەكات بتوانیت بەرۆژ جێژ لەگەشتەكەت وەربگری بەهۆی بینینی دیمە سرووشتییەكانی ئەو وڵاتە ، دووەم زۆربەی كۆمپانیاكان بۆ گەشتی شەوانە داشكاندن بۆ نرخەكان دەكەن و برە پارەیەكی كەمتر وەردەگرن .
سوود لە ئەپڵیكەیشنی "skyscanner"وەربگرە
ئەم ئەپڵیكەیشنە بەهۆی ئەو هەموو ئاسانكارییەی دەیكات زۆر یارمەتیدەرە بۆ كەسی گەشتیار لەدۆزینەوەی گەشتی هەرزان و نرخی هەرزان ، بەهۆی ئەوەشەوە كە زۆربەی كۆمپانیا گەورەكان هەوڵ دەدن ئۆفرەكانی خۆیان لەوێ بخەنەروو، بۆیە زۆر بەئاسانی دەتوانی نرخە گونجاوەكانت دەست بكەوێت .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی