لەكاتی تەقینەوەی سەرجەم چەكە ئەتۆمییەكانی جیهان چی روودەدات؟

جیهان

03/04/2019‌ 3002 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەقینەوەی سەرجەم چەكە ئەتۆمییەكان سەر زەوی لە یەك كاتدا هاوتای نزیكەی 15 تەقینەوەی گڕكانی (كراكاتاو)ە؛ ئەو گڕكانەی لە ساڵی 1883 دا روویدا و تا ئێستاش بەیەكێك لە كارەساتە وێرانكەرەكان ئەژمار دەكرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

كەناڵی Kurzgesagt لە سەر You Tube، داوای هاوكاریان لە ژمارەیەك شارەزاو زانا كردوە. وایان داناوە لە ئێستادا نزیكەی 15000 هەزار كڵاوەی ئەتۆمی لە جیهاندا هەیە، بەشی زۆریان لە ئەمەریكاو روسیادایە. ئەم جبەخانەیە ، ئەگەر بەیەكسانی بەكاربهێنرێت بەسە بۆ وێرانكردنی 4500 شار كە ژمارەیان 100000 هەزار كەس بێت، بە تێكڕاش زیاتر دەبێت لە 3 ملیار كەس.

پاشان چی روودەدات ئەگەر سەرجەم كڵاوە ئەتۆمیەكان پێكەوە كۆبكرێنەوە؟ بەههر هۆكارێك بێت، لە كاتی لاسایی كردنەوەدا، نووسەرەكان بڕیاریاندا ئەمە لە بیشەڵانەكانی ئەمازۆندا بكەن، لەسەر بنەمای ئەو زانیاریە كراوانەی دەربارەی جبەخانەی ئەتۆمی ئەمەریكی، 200 كیلۆ تۆنیان وەك هێزێكی مامناوەندی یەك كڵاوەی ئەتۆمی برد، ئەمە هاوتای گڕكانی كراكاتاو 200 مێگا تۆن بوو، پاشان دەركەوت هێزی ئەتۆمی 15 ئەوەندەی مرۆڤایەتی زیاترە.

ئەم تەقینەوەیە تۆپێكی ئاگر دروست دەكات چێوەكەی دەگاتە 50 كیلۆمەتر، تیایدا سەرجەم بونەوەرە زیندوەكان دەسوتێن. شەپۆلی تەقینەوەكە سەرجەم گۆی زەوی دەسوتێنێ؛ كە رووبەرەكە دەگاتە 3000 كیلۆمەتر، و دوكەڵەكەی نزیكەی 50 كیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە، پاش ئەوەش زستانی ئەتۆمی دەست پێدەكات و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام دەبێت، بەلام لەم دۆخەشدا هەلی مانەوەی مرۆڤایەتی دەمێنێت.

ئەگەر ئەو سیناریۆیە شەرشێتە روویدا، ئەوا دەبێت مرۆڤایەتی بەرەو كۆتایی بڕوات. بۆیە نووسەرانی ئەم بیرۆكەیە لە هەمان ئان و ساتیشدا ئەوەیان روون كردۆتەوە ئەگەر مرۆڤایەتی سەرجەم یۆرانیۆمی سەر زەوی كۆ بكاتەوە و لە بۆمبێكی ئەتۆمیدا بیتەقینێ ئەوا هێزی تەقینەوەكە هاوتای دە ملیار بۆمبی ئەتۆمی دەبێت، كە هەر بۆمبێكیان هاوتای بۆمبەكەی هیرۆشیمایە. هێزی وێرانكەری ئەو بۆمبەش هەمان هێزی تەقینەوەی ئەو هەسارۆكەی دەبێت كەوا باوەڕ دەكرێت پێش ملیونەها ساڵ كۆتایی بە چاخی دەیناسۆرەكان هێناوە لەسەر زەوی. بە دڵنیایەوە مرۆڤایەتی بەسەلامەتی بۆی دەرناچێ، تەنانەت  تیمی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتیش هەست بە پارێزراوی ناكەن. 

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا